هێرشەکانی تەحریکی تاڵیبان گەیشتە پایتەختی پاکستان + ڤیدیۆ

هه‌ینی 23 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 20:18
https://kurdish.iswnews.com/?p=20934

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژی گروپی تەحریکی تاڵیبانی پاکستان لە دەروازەی شاری ئیسلام ئاباد، ژمارەیەک کەس بوونە قوربانی.

ئەمڕۆ هەینی لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژی کەسێکی سەر بە گروپی تەحریکی تاڵیبانی پاکستان (TTP) لە دەروازەی ناوچەی I-10 لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان، پۆلیسێک گیانی لەدەست دا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

تەقینەوەکە کاتێک ڕوویدا کە پۆلیسی ئیسلام ئاباد گەڕانێکی بەپەلەی بۆ دۆزینەوەی ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری بۆمب لە خاڵێکی پشکنین ئەنجامدا. سەرنشینەکانی ئۆتۆمۆبیلەکە پیاوێک و ژنێک بوون کە دوای هۆشداری پۆلیس، ئۆتۆمبێلەکەیان تەقاندووەتەوە.

چالاکییە تیرۆریستییەکانی تەحریکی تاڵیبانی پاکستان لە کاتێکدا گەیشتووەتە پایتەختی ئەم وڵاتە کە ئەم شارە ئاستێکی زۆر بەرزی پشکنین و ئەمنی هەیە. هەر بۆیە ئەم هێرشە بە زەنگێکی مەترسیدار بۆ حکومەتی پاکستان دادەنرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *