کوژرانی سەربازێکی ئەمریکی لە عێراق

هه‌ینی 23 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 16:25
https://kurdish.iswnews.com/?p=20932

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا کوژرانی سەربازێکی ئەمریکی لە عێراق ڕاگەیاند.

ڕۆژی رابردوو ٢٢ی کانونی یەکەم، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) کوژرانی سەربازێکی ئەمریکی بە ناوی “ساموێل د. لیچی”، ئەندامی فەوجی سێیەمی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی دەریایی، لە ١٩ی کانوونی یەکەم لە میانەی ڕووداوێکدا لە عێراق ڕاگەیاند.

تا ئێستا هیچ وردەکارییەکی زیاتر لەو بارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە و بەرپرسانی باڵای عێراق و ئەمەریکیش هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەم بابەتە نەداوە.

لە ١٨ی کانوونی یەکەم، کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی سەر بە هێزەکانی ئەمریکا تایبەت بە مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچەی کانی قرژاڵە لە ڕۆژئاوای شاری هەولێر تەقیەوە کە تا ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمی زانیاری و لێدوانێکی لەم بارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە.

شایانی باسە لە ٧ی ئەم مانگە، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی کەرادەی شاری بەغدا کردەوە و لە ئەنجامدا هاووڵاتییەکی ئەمریکی کوژرا. دوای چەند کاتژمێرێک لە ڕووداوەکە، هەندێک سەرچاوە رایانگەیاند کە ئەم کەسە سەر بە ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) بووە. هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەو بارەیەوە لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردەوە، بەڵام تا ئێستا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ڕانەگەیەندراوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *