پەیامی سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ پاشای بەحرەین

پێنجشەممە 22 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 11:52
https://kurdish.iswnews.com/?p=20891

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ مەنامە ڕایگەیاند کە پاشای بەحرەین پەیامێکی نووسراو لە سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی پێگەیشتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی بەحرەین، حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە، پاشای بەحرەین، پەیامێکی نووسراو لە ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی سەبارەت بە دۆستایەتی و هاوکاریی نێوان هەردوولا پێگەیشتووە.

سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی لەم پەیامەدا بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی کە لە سەردانەکەیدا بۆ ئەم وڵاتە لێی کرا و ئەو هەوڵانەی بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا دراوە، سوپاسی پاشای بەحرەینی کردووە. هێرزۆگ لەم پەیامەدا هەروەها پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی بەحرەینی کردووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، له سەردانی هێرزۆگ بۆ مەنانە لە ٤ی کانونی یەکەمی ئەمساڵدا، سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی و پاشای بەحرەین جەختیان لەسەر بەردەوامی هەوڵەکان بۆ “پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە له سایەی تەحەدداکانی ئێستا” کردەوە.

لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٠ بەحرەین بە نێوەندگیری ئەمریکا ڕێککەوتننامەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی واژۆ کرد.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *