سێیەمین ڕاداری دوورمەودای هێزی ئاسمانی عێراق چالاک کرا

پێنجشەممە 22 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 10:06
https://kurdish.iswnews.com/?p=20885

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سێیەمین ڕاداری جۆری GM403ی هێزی ئاسمانی عێراق بە مەودای ٥٠٠ کم لە بنکەیەکی سەربازیی پارێزگای نەینەوا چالاک کرا.

لە ٢٠ی کانوونی یەکەم، سێیەمین ڕاداری دوورمەودای GM403 (ڕیزبەندی قۆناغی تەواو دیجیتاڵی چالاک لە S-band بە زۆرترین مەودای ٣٩٠ کم)ی هێزی ئاسمانی عێراق لە بنکەی کاسیک لە نزیک تەلعەفەر لە پارێزگای نەینەوا چالاک کرا.

ڕاداری GM403 بە مەودای ٥٠٠ کیلۆمەتر توانای دەستنیشانکردنی هەموو جۆرە مووشەکێکی بالیستیک و مووشەکی کروز و هەموو جۆرە درۆن و فڕۆکە جەنگییەکانی هەیە. ئەم ڕادارە فڕۆکە بۆمبهاوێژ و شەڕکەرەکان لە مەودای ٤٥٠ کیلۆمەتر و مووشەکی کروز لە مەودای ٢٥٠ کیلۆمەتر دەدۆزێتەوە، هەروەها توانای سکانکردنی تا بەرزی ٣٠ کیلۆمەتر لەسەر ڕووی زەویەوە هەیە.
وڵاتانی ئیستۆنیا، فینلاند، فەرەنسا، جۆرجیا، ئەڵمانیا، ئەندەنوسیا، شیلی، مالیزیا، سربیا لە بەکارهێنەرانی ئەم ڕادارەدان.
شایانی باسە، عێراق چوار ڕاداری GM400ی لەڕێگەی گرێبەستێکەوە لەگەڵ کۆمپانیای تالیسی فەرەنسی کڕیوە و یەکەم ڕاداریش لە کۆتایی مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا لەم وڵاتە چالاک کرا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *