پێشهاتەکانی فەلەستین، ١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢

چوارشەممە 21 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 11:18
https://kurdish.iswnews.com/?p=20843

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ١٣ فەلەستینی بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دژە ئیسرائیلی لە کەرتی ڕۆژئاوا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستیەوە دەستبەسەر کران.

– ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی کەتیبەکانی ئەلقەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، جەختی لەوە کردەوە کە ئازادکردنی زیندانیانی فەلەستینی ئەمانەتێکە لەسەر شانمان و یەکێکە لە ئەولەویەتەکانی سەرەکیمان.
– بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی مەغریب بۆ بەدەستهێنانی پلەی چوارەمی مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر کرد.
– یوسی داگان، سەرۆکی ئەنجومەنی شارۆچکە زایۆنی نشینەکانی باکووری کەرتی ڕۆژئاوا، داوای داخستنی دەستبەجێی دەروازەکانی نابلوس و جێبەجێکردنی مانۆڕی سەربازیی بەرفراوان لەدژی شاری نابلوس بەمەبەستی سەرکوتکردنی گرووپەکانی خۆڕاگری لەم ناوچەیە کرد.
– لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٣ فەلەستینی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ئۆپەراسیۆنی دژە ئیسرائیلی لە کەرتی ڕۆژئاوا دەستبەسەر کران.
– ڕێوڕەسمی ٣٥ ساڵەی دامەزراندنی بزووتنەوەی حەماس بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک و ئامادەبوونی فەرماندە باڵاکانی خۆڕاگری فەلەستین لەوانە یەحیا سنوار، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە بەڕێوەچوو.
– لە ١٩ی کانونی یەکەم، بە پاڵپشتی هێزەکانی پۆلیسی ڕژێمی زایۆنیستی، دەیان دانیشتووی جولەکە دەستدرێژیان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا.
لە ١٩ی کانونی یەکەم، تۆر وینسلاند، ڕێکخەری ئاشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ شاندێکی سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس بە سەرۆکایەتی دکتۆر خەلیل ئەلحیە، جێگری سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەکە لە غەززە کۆبووەوە.
– هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین، لە کاردانەوە بە هێرشی هێزەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی ئەلعەرەب لە باکووری ئەلخەلیل و کەمپی عەسکەر لە شاری نابلوس، دوو خاڵی پشکنینی سەر بە سوپای ئیسرائیلیان لە نزیک جنین کردە ئامانج. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ژمارەی قوربانییەکان و وردەکارییەکانی ئەم هێرشە بڵاونەکراوەتەوە.
– لە ١٩ی کانونی یەکەم، تامر نیفتشتی، یەکێک لە هێزەکانی یەکەی ئەندازیاری کەتیبەکانی جنین، کە لەم دواییەدا لەکاتی شەڕێکی چەکداری لەگەڵ هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی لە کەمپی جنین برینداربوو، بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *