پێشهاتەکانی کەرتی ڕۆژئاوای فەلەستین، ١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢

سێشەممە 20 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 19:05
https://kurdish.iswnews.com/?p=20826

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین هاوکات لەگەڵ هێرشی سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر باکووری ئەلخەلیل، دوو خاڵی پشکنینی سەر بە هێزەکانی ئەو رژێمەیان لە جنین کردە ئامانج.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ١٧ی کانوونی یەکەمدا، سەربازانی ئیسرائیلی هێرشیان کردە سەر کەمپی ئەلعروب لە باکووری شاری ئەلخەلیل کە بە هۆیەوە دەیان فەلەستینی بریندار بوون. هەروەها دوو فەلەستینی لە شارۆچکەی بەیت ئەمر لە باکووری ئەلخەلیل لەلایەن هێزەکانی رژێمی زایۆنیستیەوە دەسبەسەر کران.

سەرلەبەیانی ١٨ی کانونی یەکەم هەروەها، سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستی هەڵیانکوتایە سەر کەمپی عەسکەر لە شاری نابلوس و دوای گەمارۆدانی ماڵێک لەم ناوچەیە، فەلەستینییەکیان بە ناوی “موسا ئەلنەقیب” دەسبەسەر کرد.
لە وەڵامی ئەم هێرشانەدا، هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین دوو خاڵی سەربازی ئیسرائیلیان لە نزیک جنین کردە ئامانج. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر زیانە گیانی و ماددیەکانی ئەم هێرشە لەبەر دەستدا نییە.

هاوکات لەگەڵ زیادبوونی ئۆپەراسیۆنەکانی خۆڕاگری لە کەرتی ڕۆژئاوا، یۆسی داگان، سەرۆکی ئەنجومەنی شارۆچکە زایۆنی نشینەکانی باکووری کەرتی ڕۆژئاوا، داوای داخستنی دەستبەجێی دەروازەکانی نابلوس و جێبەجێکردنی مانۆڕی سەربازیی بەرفراوان لەدژی شاری نابلوس بە مەبەستی سەرکوتکردنی گروپەکانی خۆڕاگری لەم ناوچەیەدا کرد.

جێی ئاماژەیە کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر میدیا فەلەستینییەکان ڕایانگەیاند کە تەنیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا، ٣٠ ئۆپەراسیۆنی دژە ئیسرائیلی لە کەرتی ڕۆژئاوا ئەنجام دراون. زیادبوونی ئەم ئۆپەراسیۆنانە ئەوە دەردەخات کە گروپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەربازانی ئیسرائیلی لە کەرتی ڕۆژئاوا لە هەموو کاتێک زیاتر ئامادەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *