فەلەستینییەکی دیکە لە جنین شەهید بوو + وێنەکان

دووشەممە 19 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 20:29
https://kurdish.iswnews.com/?p=20804

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ یەکێک لە هێزە فەلەستینییەکان دوای برینداربوونی لە میانەی هێرشێکی ئەم دواییەی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەمپی جنین، ئەمڕۆ (دووشەممە) شەهید بوو.

بە پێی زانیارییەکان و بە پشت بەستن بە میدیاکانی فەلەستینی، تامر نشرتی یەکێک لە هێزە فەلەستینییەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کەمپی جنین لە کەرتی ڕۆژئاوای فەلەستین شەهید بوو.

نشرتی یەکێک بوو لە هێزەکانی یەکەی ئەندازیاری “کەتیبەکانی جنین” کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە شەڕێکی چەکداریدا لەگەڵ هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی لە کەمپی جنین بریندار بوو و دواجار سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *