هێرشی قورسی شاهێد ١٣٦ بۆ سەر ژێرخانەکانی سوپای ئۆکرانیا

دووشەممە 19 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 16:12
https://kurdish.iswnews.com/?p=20791

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سوپای ڕووسیا بە چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی شاهێد ١٣٦ هێرشی قورسی کردە سەر پێگەكانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە ناوچەی ئۆبوخیڤ و ناوچەکانی دیکەی پارێزگای کیێڤ.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٩ی کانونی یەکەم، سوپای ڕوسیا بە درۆنی شاهێد ١٣٦ هێرشێکی قورسی کردە سەر پێگەكان و ژێرخانەکانی کارەبای هێزەکانی ئۆکرانیا لە ناوچەی ئوبوخەیڤ و ناوچەکانی دیکەی پارێزگای کیێڤ.

بەپێی بیستنی دەنگی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕووسیا لە ئاسمانی پارێزگاکانی میکۆلایڤ و دنیپرۆپترۆڤسک، ئەگەری ئەوە ھەیە سەرچاوەی هێرشەکان لە ناوچەکانی باشووری ئۆکرانیا (پێدەچێت بنکە سەربازییەکانی ڕووسیا لە نیمچە دوورگەی کریمە) بووبێت.
بەگوێرەی لێدوانەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە کیێڤ، ئەم هێرشە دامەزراوە ژێرخانە گرنگەکانی پایتەختی کردۆتە ئامانج و سیستەمی بەرگری سوپای ئۆکرانیا توانیوە لە کۆی ٣٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لەم هێرشەدا بەکارهێنراوە، ٣٠ فڕۆکە بخاتە خوارەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *