پێشهاتەکانی عێراق، ١٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢

دووشەممە 19 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 15:13
https://kurdish.iswnews.com/?p=20788

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەكانی لیوای ٤١ی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان لە ناوچەی تەل بەتار لە باشووری سامەڕا لەدژی شانە نووستوەکانی داعش دەست پێکرد.

١- بەغدا:
– لە ١٤ی کانونی یەکەم، جەنەڕاڵ مایکل کۆریلا، فەرماندەی بارەگای تیرۆریستی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا (سێنتکۆم) لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە بەغدا کۆبووەوە. لەم دیدارەدا لایەنەکان باسیان لە دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و عێراق و شەڕی دژی تیرۆریزم و بەردەوامیی هاوکارییە سەربازییەکانی هەر دوو وڵات و بەتایبەتی هاوکاریی ڕاوێژکاری و مەشقی سەربازی کردەوە.
– لە ١٤ی کانونی یەکەم، گرووپی تیرۆریستی داعش بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لەسەر رێگای هێزەکانی سوپای عێراق لە ناوچەی ئەلخان لە نزیک تارمیە لە باکووری بەغدا ڕاگەیاند.

٢- نەینەوا:
لە ١٦ی کانونی یەکەم، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە ناوچەی بەعشیقە، دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و سێی دیکەش برینداربوون.

٣- دیالە:
لە ١٦ی کانوونی یەکەم، گرووپی تیرۆریستی داعش لە بەیاننامەیەکدا هێرشێکی ئەو گرووپەی بۆ سەر بارەگایەکی سەربازی سوپای عێراق لە باشووری ناوچەی بێهرز لە پارێزگای دیالە ڕاگەیاند.

٤- هەولێر:
بەرەبەیانی ١٨ی کانوونی یەکەم، کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی هێزەکانی ئەمریکا تایبەت بە مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچەی کانی قرژاڵە لە ڕۆژئاوای شاری هەولێر تەقیەوە. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر زیانە گیانی و ماددیەکانی ئەم ڕووداوە لەبەر دەستدا نییە و دەسەڵاتدارانی عێراقی و ئەمریکی هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەم ڕووداوە نەداوە.

٥- کەرکوک:
لە ١٨ی کانونی یەکەم، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە ڕێگای ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی عێراقی لە قەزای ئەلریاز، لە ڕۆژئاوای پارێزگای کەرکوک، ١٠ سەربازی عێراقی شەهید بوون و دوو سەربازی دیکەش برینداربوون.

٦- سەلاحەددین:
لە ١٤ی کانونی یەکەم، هێزەکانی لیوای ٤١ی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان لە ناوچەی تەل بەتار لە باشووری سامەڕا لەدژی شانە نووستوەکانی داعش دەستپێکرد.

٧- لە ١٣ی کانونی یەکەم، تەحسین ئەلخەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی سوپای عێراق، رەزامەندی لەسەر داواکاریی هەرێمی کوردستانی بۆ زیادکردنی ژمارەی پاسەوانانی سنوور لەلایەن عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق ڕاگەیاند و وتی: پێویستە بە خێرایی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان کۆنترۆڵ بکرێن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *