دوو کەشتی هەڵگری سوتەمەنی گەیشتە بەندەری ئەلحودەیدەی یەمەن
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: کۆمپانیای نەوتی یەمەن لە چارەسەر بوونی کێشەی دەست بەسەرداگرتن و گەیشتنی دوو کەشتی هەڵگری سووتەمەنی بۆ بەندەری ئەلحودەیدەی یەمەن هەواڵی دایەوە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: کۆمپانیای نەوتی یەمەن لە چارەسەر بوونی کێشەی دەست بەسەرداگرتن و گەیشتنی دوو کەشتی هەڵگری سووتەمەنی بۆ بەندەری ئەلحودەیدەی یەمەن هەواڵی دایەوە.
کەشتی یەکەم بە ناوی “شازادە خەدیجە” کە ٢٨ هەزار و ٣٧٨ تۆن گازوایلی هەبووە، دوای شەش مانگ لە دەست بەسەرداگرتنی لەلایەن هاوپەیمانی سعودیەوە گەیشتووەتە بەندەری ئەلحودەیدە و هەروەها کەشتیەکەی دیکەش ٢٤ هەزار تۆن گازوایلی هەبووە.
بە وتەی ئەندازیار عەممار ئەلزەرعی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نەوتی یەمەن، بڕی سزاکانی ئەو دوو کەشتییە ٤ ملیار ڕیاڵی یەمەنی بووە، کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئەو سووتەمەنیە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشداوە کە کارمەندانی کۆمپانیای نەوت لەم چەند ڕۆژەی دواییدا لەبەردەم نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەنعا گردبوونەوەیان ئەنجام داوە و ناڕەزاییان لە بەرامبەر هەنگاوەکانی هاوپەیمانی سعودیە کە بە هاوکاری ئەمەریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام دراوە، دەربڕیوە.
کۆمپانیای نەوتی یەمەن جەختی کردەوە کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ەوە تا ئێستا کێشەی دەسبەسەر دا گرتنی دوو کەشتی هەڵگری سووتەمەنی چارەسەر کراوە کە تەنیا لە سەدا ٩ی پێداویستی گشتی خەڵکی یەمەن دابین دەکات.
ڕاپۆرتی: زیاد الحسنی
لێدوانەکان