تەقینەوە لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی ئەمریکا و پێشمەرگە لە هەولێر

یەکشەممە 18 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 11:31
https://kurdish.iswnews.com/?p=20754

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی هێزەکانی ئەمریکا و پێشمەرگە لە ڕۆژئاوای هەولێر تەقیوەتەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٨ی کانوونی یەکەم، کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی سەر بە هێزەکانی ئەمریکا تایبەت بە مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچەی کانی قرژاڵە لە ڕۆژئاوای شاری هەولێر تەقیەوە.

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان، دوای تەقینەوەکە، دەنگی تەقە لەم بنکەیە بیستراوە و فڕۆکەکانی ئەمریکا بەسەر ناوچەکەدا ئامادە بوون.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر زیانە گیانی و ماددیەکان و هەروەها وردەکارییەکانی ئەم ڕووداوە لەبەر دەستدا نییە و تا ئەم ساتە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەم ڕووداوە نەداوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *