پێشهاتەکانی ئۆکرانیا، ١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢

یەکشەممە 18 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 09:15
https://kurdish.iswnews.com/?p=20725

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا لە میانەی دیدارێکی لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی ڕووسیا لە ژووری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکان لە ئۆکرانیا، تاوتوێی هەندێک پلانە پێشنیار کراوەکانی کرد.

١- دۆنێتسک:
– لە ١٢ی کانونی یەکەمدا، دوای هێرشە نوێیەکانی سوپای ڕوسیا بۆ سەر میحوەری ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی باخموت و ڕێگای سۆڵدار-باخموت، پێکدادانێکی قورس لە دەوروبەری ئەم شارۆچکەی دەستیپێکرد و ڕوسەکان توانیان پێشڕەوییەکی کەم لە دەوروبەری ناوچەی پیدگۆرۆدنە بکەن. بەشێک لە میدیاکانی ڕووسیا هەواڵێکیان لەسەر کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی ئۆکرانیا لەم شارۆچکەیە بڵاوکردۆتەوە، کە زیاتر شەڕی دەروونییە و دوورە لە راستییەوە.
بەپێی ئەزموونەکانی پێشوویان، هێزەکانی ئۆکرانیا بە پاڵپشتی تۆپخانەیی قورس هەوڵی ڕاگرتنی هێزە وشکانییەکانی سوپای ڕووسیا دەدەن و ئەم تاکتیکە تا ئێستا کاریگەری هەبووە. هەروەها فەرماندەیی هێزه چەکدارەکانی ئۆکرانیا هێزەکانی دیکەی له ژێر ناوی لیوای ٥٧ له پارێزگای چێرنیهیڤەوه ڕەوانەی ئەم بەرەیە کردووه و پێدەچێت تا ئێستا ئۆکراینییەکان هیچ نیازێکیان بۆ کشانەوە لە باخموت نەبێت.
لە بەرەکانی تردا، وەک بەرەی ڕۆژهەڵاتی تۆرتسک و بەرەی ڕۆژئاوای لیسیچانسک، ڕووسیا هێرشی هەبووە، کە هیچ گۆڕانکارییەک لە هێڵەکانی پێشەوە ڕووی نەداوە.


– لە ١٣ی کانونی یەکەم دوای هێرشەکانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر میحوەری ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی باخموت، بیرەخانەی سینیات لەلایەن ڕووسەکانەوە کۆنتڕۆڵ کرا. لە ئێستادا بەدرێژایی شەقامی فیۆدۆرا مەکسیمێنکۆ و ڕێگای ڕۆژهەڵاتی باخموت پێکدادان بەردەوامە.


– لە ١٦ی کانونی یەکەم، تۆپخانەکانی سوپای ڕووسیا بە توندی هێرشیان کردە سەر پێگە و گردبوونەوەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە باخموت و سۆڵدار و ئۆپیتێنە.
٢- لە ١٠ی کانونی یەکەم، سوپای ڕووسیا بە چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی هێرشی کردە سەر دامەزراوە وزەی ئۆکرانیا لە پارێزگاکانی ئۆدێسا و میکۆلایڤ و خێرسۆن. فەرماندەیی میحوەری باشووری سوپای ئۆکرانیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە ١٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی شاهێد ١٣٦ یان ١٣١یان لە ئاسمانی پارێزگاکانی خێرسۆن، ئۆدێسا و میکۆلایڤ خستۆتە خوارەوە. هەروەها سەرچاوە خۆجێییەکان باسیان لە ڕوودانی چەندین تەقینەوە لەم سێ پارێزگایە و پچڕانی کارەبا و ئاو لە شاری ئۆدێسا کردووە.

٣- کیێڤ:
لە ١٤ی کانونی یەکەم, سوپای ڕوسیا بە چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی شاهێد ١٣٦ هێرشی کردە سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شاری کێڤ.

٤- بەگوێرەی ڕاپۆرتی میدیا ڕۆژئاواییەکان، لەنێویاندا ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز و کەناڵی سی ئێن ئێن، بە پشتبەستن بە دوو بەرپرسی ئەمریکی، ئیدارەی جۆ بایدن تاوتوێی ناردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت بۆ ئۆکرانیا دەکات و بڕیاری کۆتایی لەمبارەیەوە دەدات. ئەم میدیایانە ئەوەشیان خستەڕوو کە ئەگەری زۆرە ئەم بڕیارە بەم زوانە ڕابگەیەنرێت و لە چوارچێوەی پاکێجێکی تری چەک و هاوکاری دارایی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا بنێردرێت.

٥- لە ١٦ی کانونی یەکەمدا سوپای ڕووسیا بە دەیان مووشەکی کروزی خا 101 و خا 55 بە قورسی هێرشی کردە سەر دامەزراوە وزەییەکانی ئۆکرانیا لە چەندین شاری ئەم وڵاتە.

٦- لە ١٧ی کانونی یەکەم، ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا بەشداری کۆبوونەوەی فەرماندە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە ژووری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا کرد.
لەم دیدارەدا پوتین بە ڕوونکردنەوەکانی ژەنەڕاڵ سێرگی سۆرۆڤیکین، فەرماندەی هێزەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا بە کورتەیەک لە دوایین پێشهاتە سەربازییەکانی ئۆکرانیا ئاگادارکرایەوە، و هەروەها بە جیا دیدارێکی لەگەڵ سێرگی شۆیگو، وەزیری بەرگری، ڤالێری جیراسیمۆڤ، سەرۆکی یەکەی هاوبەشی هێزە چەکدارەکان، و فەرماندە سەربازییەکانی دیکەی ڕووسیا هەبوو. بەگوێرەی ڕاپۆرتی میدیاکانی ڕووسیا، لەم دیدارەدا ڤلادیمێر پوتین تاوتوێی هەندێک پلانە پێشنیار کراوەکانی کردووە.

٧- لوهانسک:
لە ١٦ی کانونی یەکەم، دوابەدوای کەوتنە خوارەوەی سێ مووشەکی سوپای ئۆکرانیا لە شارۆچکەی لانتراتیوکایا، قوتابخانەیەک و بەڕێوەبەرایەتی پۆست و گەیاندن و چەند بینایەکی نیشتەجێبوون وێران بوون و ١١ کەس کوژران و ١٧ کەسی دیکەش برینداربوون.

٨- زاپرۆژیا:
لە ١١ی کانوونی یەکەم، سوپای ئۆکرانیا بە بەکارهێنانی چەند موشەک هەڵگرێکی جۆری HIMARS هێرشی کردە سەر پێگەکانی هێزەکانی ڕووسیا لە شاری مێلیتۆپۆل. بەگوێرەی لێدوانی سەرچاوە خۆجێییەکان بەهۆی ئەم هێرشەدا دەنگی ١٠ تەقینەوە بیستراوە کە ئەگەری ئەوە هەیە بەشێک لەو تەقینەوانە پەیوەندی بە بەرپەرچدانەوەی ئەم هێرشە لەلایەن سیستەمی بەرگری ڕووسیاوە هەبێت. هەروەها بەشێک لەو موشەکانە بەر ناوەندی کات بەسەربردنی هانتەر هۆڵت کەوت و زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە.

٩- نیمچە دورگەی کریمە:
لە ١١ی کانوونی یەکەم، سوپای ڕووسیا بەرپەرچدانەوەی هێرشی درۆنە خۆکوژییەکانی ئۆکرانیای بۆ سەر سیمفیرۆپۆل و سیڤاستۆپۆل ڕاگەیاند.

١٠- لە ١٦ی کانونی یەکەمدا دیمیتری ساتی سەرۆکی ماڵی ڕووسیا لە ئەفریقای ناوەڕاست هەوڵی تیرۆرکردنی درا. دوای ئەو هەوڵە، ناوبراو بۆ وەرگرتنی چارەسەری گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی بانگوی پایتەختی ئەفریقای ناوەڕاست.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *