شەشەمین پێکدادانی سنووری تاڵیبان و سوپای پاکستان ٢٤ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

شەممە 17 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 13:21
https://kurdish.iswnews.com/?p=20701

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەهۆی پێکدادان و ئاڵوگۆڕی تەقە لە نێوان چەکدارانی تاڵیبان و پاسەوانانی سنووری سوپای پاکستان لە نزیک دەروازەی سپین بۆڵدەک-چەمەن، هاووڵاتییەکی مەدەنی پاکستانی کوژرا و ٢٣ کەسیش بریندار بوون.

لە سنووری گوندی شیر ئاب لە شاری سپین بۆڵدەک ی پارێزگای قەندەهار، لە میانەی پێکدادانی نێوان چەکدارانی تاڵیبان و پاسەوانانی سنووری پاکستان، کەسێک کوژرا و ٢٣ کەسی دیکەش برینداربوون. میدیاکانی ئەفغانستان هەروەها باسیان لە کوژرانی کەسی مەدەنی لەوانە سێ منداڵیان کردووە.

ململانێکان دوای ئەوە دەستیپێکرد کە پاسەوانانی سنووری پاکستان ڕێگریان لە دامەزراندنی خاڵێکی ئەمنی لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە لە گوندی شیر ئاب لەسەر هێڵی سنووری لەگەڵ ناوچەی چەمەن کردەوە.
وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە کاردانەوەی ئەم رووداوە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە تا ئەو کاتەی تاڵیبان گەرەنتییەکی جددی بە ئیسلام ئاباد نەدات کە هیچ پێکدادانێکی دیکەی سنووری ڕوونادات، باڵیۆزی پاکستان، عوبەیدولڕەحمان نیزامی، ناگەڕێتەوە کابوڵ.

ئەمە شەشەمین پێکدادان لە نێوان چەکدارانی تاڵیبان و پاسەوانی سنووری پاکستانە لە دەروازەی سنووری سپین بۆڵدەک-چەمەن. پێشتریش لە ١١ی کانونی یەکەمدا هەردوولا لەسەر کێشەی سنوورەکان رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و لە ئەنجامدا ٤٧ سەرباز و هاوڵاتی مەدەنی هەردوولا کوژراون و برینداربوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *