ناڕەزاییەکان لە منبج؛ چوار هەزار هێزی ئاسایش گواسترانەوە منبج
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بردنی نەوت و دانەوێڵە، یاسا ناعەقڵانییەکان، بە کارگیری بەزۆری گەنجانی ناوچەکە بۆ کاری سەربازی و سەرکوتکردنی دانیشتوانی منبج و ناوچەکانی دەوروبەری، هاوڵاتیانی منبجی توڕە کردووە و ناڕەزایی بەرفراوانی لێکەوتەوە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بردنی نەوت و دانەوێڵە، یاسا ناعەقڵانییەکان، بە کارگیری بەزۆری گەنجانی ناوچەکە بۆ کاری سەربازی و سەرکوتکردنی دانیشتوانی منبج و ناوچەکانی دەوروبەری، هاوڵاتیانی منبجی توڕە کردووە و ناڕەزایی بەرفراوانی لێکەوتەوە.
پاش گردبوونەوە و ناڕەزایەتیە جەماوەرییەکان، هێزە ئەمنییەکانی ناوخۆی یەپەگە (ئاسایش) تەقەیان لە خۆپێشاندانەکانی شاری منبج کرد و لە ئەنجامدا چەندین هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون. بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی چوار هەزار هێزی ئاسایش و هێزەکانی وەڵامدانەوەی خێرا و هێزەکانی دژە تیرۆر بە دەیان زرێپۆشەوە گەیشتنە شاری منبج.
دوای بڵاوەپێکردنی هێزەکانی ئاسایش لە منبج و قسەکردن لەگەڵ سەرۆک هۆزەکان و بەرپرسانی ناوچەکە، دۆخەکە کەمێک ئارام بووەتەوە. دوای ئەم ڕووداوانە بەرپرسانی ئاسایش ڕایانگەیاند کە لە ئێستاوە بردنی گەنجان بۆ کاری سەربازی دوای ڕاوێژ کردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوچەکە دەبێت و سەرجەم دەستگیرکراونی چەند ڕۆژی ڕابردوو ئازاد دەکرێت. ئەو هێزانەی تەقەیان لە خەڵک کردووە، لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
ژمارەی دانیشتوانی شاری منبج نزیکەی ١٠٠ هەزار کەس دەبێت و زۆربەیان لە نەتەوەی عەرەبن.
ئەو شارە لە ساڵی ٢٠١٦ـەوە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی یەپەگەدایە؛ لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک سیاسەتی یەپەگە وەک بە کارگیری بەزۆری گەنجان بۆ کاری سەربازی لەناو نەتەوەی عەرەبدا، بووە هۆی ناڕەزایی بەرامبەر بە یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە و قەسەدە، لە لایەکەی دیکەشەوە بە ویستی بەشێکی بەرچاو لە هاوڵاتیانی منبج بۆ گەڕاندنەوەی کۆنتڕۆڵی ناوچەکە بۆ حکومەتی سوریا، یەپەگەی نیگەران دەکات.
لێدوانەکان