پێشهاتەکانی یەمەن، ١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢

شەممە 17 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 11:26
https://kurdish.iswnews.com/?p=20688

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێشام شەرەف، وەزیری دەرەوەی حکوومەتی ڕزگاری، وێڕای ڕەخنەگرتن لە هەڵوێستی ئەم دواییەی یەکێتیی ئەورووپا بەرامبەر بە یەمەن، جەختی لە هەڵگرتنی گەمارۆی بەندەرەکانی حودەیدە، کردنەوەی فڕۆکەخانەی سەنعا، ڕێگری لە دزینی سامانی یەمەن و تەرخانکردنی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی حکومەت لە دەقی هەر ڕێکەوتنێکی نوێدا کردەوە.

١- حودەیدە:
– لە ١٠ی کانونی یەکەم، لە ئەنجامی تەقەی سەربازانی سوپای ئێریتریا لە کەناراوەکانی دوورگەی حنیش لە پارێزگای حودەیدە، سێ ماسیگری یەمەنی برینداربوون. سەربازانی ئێریتریا لە دوورگەی حنیش لە چوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە جێگیرن.
– هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری کۆتاییدا لەم پارێزگایە ٧٠ جار ئاگربەستیان پێشێل کردووە.
– لە ١٤ی کانونی یەکەم، هاوپەیمانی سعودیە دەستی بەسەر دوو کەشتی نەوت هەڵگری یەمەنی لە دەریای سووردا گرت.
٢- حەزەرمەوت:
– لە ١٠ی کانونی یەکەم، لە ئەنجامی بۆسەیەکی چەکدارە نەناسراوەکان بۆ سەر کاروانی نەتەوە یەکگرتووەکان و چەکدارەکانی حیزبی ئیسڵاح لەسەر ڕێگای ئەلعەبر-ئەلروەیک، دوو کەس کوژران و پێنجی دیکەش برینداربوون.


– لە ١٤ی کانونی یەکەم، تیرۆرکردنی فەریق سەعید ئەحمەد ئەلمحەممەدی، سەرۆکی دەستەی کارگێڕی ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور لە پارێزگای حەزەرمەوت، لە شاری ئەلموکەڵڵا شکستی هێنا. چەکدارەکانی گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە یان حزبی ئیسلاح تۆمەتباری سەرەکین بە ئەنجامدانی ئەم هێرشە.


٣- مارب:
– لە ١٤ی کانونی یەکەم، چەکدارانی حیزبی ئیسلاح، لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی هەواڵگری-ئەمنی خۆیان لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای شاری مارب، دەیان ماڵیان پشکنین و ژمارەیەک کەسی پەیوەندیدار بە لیوا سەغیر بن عەزیز، فەرماندەی سوپای حکومەتی دەستلەکارکێشاوەی یەمەنیان دەستگیرکرد.
– لە ١٤ی کانونی یەکەم، مەسعەد عەبدوڵڵا مەجیدیع، سەرۆکی دادگای تاوانی تایبەتی پارێزگای مارب، لە هەوڵێکی تیرۆرکردن لەو شارە ڕزگاری بوو.
٤- عەدەن:
– لە ١١ی کانونی یەکەم، ئەبو حەمام ئەلئەفاعی یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور بانگەشەی ئەوەی کرد کە عیدرۆس ئەلزوبەیدی سەرۆکی ئەم ئەنجومەنە لەلایەن سعودیەوە دەستبەسەر کراوە. ئەلیافعی ئاماژەی بەوەشکرد، عیدرۆس هەندێک ئیمتیازاتی بە سعودیە داوە تا ئازاد بکرێت، بەڵام تا ئێستا ئازاد نەکراوە.
– لە ١٣ی کانونی یەکەم، دوابەدوای دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی ئەبو حەمام ئەلیافعی بەهۆی ئاشکراکردنی هەواڵی دەستبەسەرکردنی عیدرۆس ئەلزوبەیدی سەرۆکی ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور، چەکدارانی ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور لە سەرانسەری پارێزگای لەحج بۆ پشتیوانی لە ناوبراو چوونە ناو شاری عەدەن.


٥- ئەلزالع:
لە ١٢ی کانونی یەکەم، هێزەکانی ئەنساروڵڵا هێرشی هاوپەیمانی سعوودیەیان لە میحوەری ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەلفاخیر لە پارێزگای ئەلزالع بەرپەرچ دایەوە. لەم پێکدادانەدا ژمارەیەک لە هێزەکانی ئەو هاوپەیمانیە کوژران و بریندار بوون.


٦- سەنعا:
– لە بەیاننامەیەکدا یەکێتیی ئەورووپا جەختی لە گرنگی بەدیهێنانی ئاگربەست لە یەمەن و فراوانکردنی بە جێبەجێکردنی ڕێوشوێنە پێویستەکان کردەوە، لەوانە کردنەوەی ڕێگاکانی تەعەز و پارێزگاکانی دیکە، گەیشتنی سووتەمەنی بۆ بەندەری حودەیدە و دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لە سەنعا. یەکێتیی ئەورووپا لە درێژەدا ڕایگەیاند کە ئەنساروڵڵا دەبێ دەستبەرداری هەڵوێستە توندڕەوەکانی بێت و هاوکاری بنیاتنەرانە لەگەڵ هانس گروندبێرگ، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەمەن بکات.

– هیشام شەرەف، وەزیری دەرەوەی حکومەتی ڕزگاری یەمەن، لە چاوپێکەوتنێکدا و لە وەڵامی بەیاننامەی یەکێتی ئەوروپا کە ئیدانەی کردەکانی ئەم دواییەی ئەنساروڵڵا لە ڕێگریکردن لە تاڵانکردنی نەوتی یەمەن، هەروەها نوێنەکردنەوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست، ڕایگەیاند؛
وەسفکردنی داواکارییەکانی سەنعا لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە بە “توندڕەوی” نیشانەی داڕمانێکی ئەخلاقی ترسناکە کە ئەو ڕۆڵە ئاشتیخوازانەیە کە چاوەڕوان دەکرێت لە یەکێتی ئەوروپا تێکدەدات. هەڵوێستی ئەوان دووبارەبوونەوەی هەڵوێستەکانی پێشووی ئەمریکایە. داواکارییەکانی سەنعا بۆ هەر ئاگربەستێکی نوێ لەسەر هەڵگرتنی گەمارۆی بەندەرەکانی حودەیدە و کردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعا و ڕێگریکردن لە دزینی سامانی یەمەن و تەرخانکردنی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتە.
جارێکی تر جەخت لەسەر ئامادەیی خۆمان بۆ ئاشتی ڕاستەقینە و پابەندبوون بە داواکارییە دادپەروەرەکان دەکەینەوە.
کۆماری ئیسلامی ئێران تاکە وڵاتێکە کە سەرەڕای گەمارۆ بەرفراوانەکانی یەمەن لەگەڵ خەڵکی یەمەنەوە وەستاوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *