هۆزەکانی مارب ڕوبەڕووی چەکدارانی حیزبی ئیسڵاح بوونەوە

هه‌ینی 16 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 23:01
https://kurdish.iswnews.com/?p=20682

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە شەڕی نێوان هۆزەکانی ئەلدماشڤە و ئال حەریقدان لەگەڵ چەکدارانی حیزبی ئیسڵاح لە شاری مارب، لانیکەم ١٥ کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

دوابەدوای هێرشی هۆزەکانی ئال حەریقدان بۆ سەر نەوتهەڵگرەکانی حکومەتی دەستلەکارکێشاوە و کۆنترۆڵکردنی وێستگەی سووتەمەنی غویربان لە نزیک ناوچەی ئەلرویک، شەڕێکی قورس لە نێوان هۆزەکانی ئەلدماشقە و ئال حەریقدان لەگەڵ چەکدارانی حیزبی ئیسڵاح ڕوویدا. بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، لەو پێکدادانەدا لانیکەم ١٥ کەس لە هەردوولا کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون. هەروەها دوو زرێپۆش و دوو بارهەڵگری بەرهەمە نەوتییەکان لەلایەن هۆزە چەکدارەکانەوە ئاگریان تێبەردرا.

لە گفتوگۆکانی ئەم دواییەی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی دەستلەکارکێشاوەی یەمەن، هۆزەکانی ئەلدماشڤە و ئال حەریقدان خوازیاری زیادکردنی پشکی خۆیان لە نەوتی مارب بوون، بەڵام داواکارییەکەیان ڕەتکرایەوە.

گرژیی نێوان هەردوولا بەردەوامە و هۆزەکانی مارب و چەکدارانی حیزبی ئیسلاح هێز و کەرەستەی سەربازی بۆ ئەگەری پێکدادان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆدەکەنەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *