ئایا پاتریۆت ڕەوانەی ئۆکرانیا دەکرێت؟

هه‌ینی 16 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 20:51
https://kurdish.iswnews.com/?p=20677

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کاربەدەستانی ئەمریکی ناردنی سیستەمی پاتریۆت بۆ ئۆکرانیا تاوتوێ دەکەن و بڕیاری کۆتایی لەمبارەیەوە دەدەن. ئەم بڕیارە ڕووبەڕووی کاردانەوەی توندی ڕووسیا بووەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی میدیا ڕۆژئاواییەکان، لەنێویاندا ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز و کەناڵی سی ئێن ئێن، بە پشتبەستن بە دوو بەرپرسی ئەمریکی، ئیدارەی جۆ بایدن تاوتوێی ناردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت بۆ ئۆکرانیا دەکات و بڕیاری کۆتایی لەمبارەیەوە دەدات. ئەم میدیایانە ئەوەشیان خستەڕوو کە ئەگەری زۆرە ئەم بڕیارە بەم زوانە ڕابگەیەنرێت و لە چوارچێوەی پاکێجێکی تری چەک و هاوکاری دارایی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا بنێردرێت.

دوای بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە واشنتۆن ناردنی ئەم سیستەمە بەرگرییەی بە کارێکی دیکەی مەترسیدار زانی کە پێدەچێت لێکەوتەی بێ وێنەی هەبێت.

هەڵوێستی باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە ئەمریکا لە کاتێکدایە کە ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، هەروەها ڕایگەیاندووە، هەموو ئەو چەکانەی ڕۆژئاوا ڕەوانەی ئۆکرانیا دەکات، لە ئامانجە شەرعیەکانی سوپای ڕووسیایە، بۆیە یان لەناویان دەبەین یان کۆنتڕۆڵیان دەکەین.

سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت سیستەمێکی مەودا مامناوەندی تێچوو زۆرە و توانای ئەوەی هەیە ئامانجە ئایرۆداینامیک و بالیستیکیەکان بخاتە خوارەوە. جگە لە سوپاکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، وڵاتانی سعودیە، قەتەر، کوێت، میسر، ئوردن، ئەڵمانیا، یۆنان، هۆڵەندا، ئیسپانیا، ژاپۆن و تایوان لە بەکارهێنەرانی ئەم سیستەمەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *