ڕژێمی زایۆنیستی ئاوی خواردنەوەی ١٢٠٠ فەلەستینی بڕی

هه‌ینی 16 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 13:49
https://kurdish.iswnews.com/?p=20674

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرچاوە فەلەستینییەکان سەرلەبەیانی ڕۆژی رابردوو پێنجشەممە ڕایانگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی ئاوی خواردنەوەی ١٢٠٠ فەلەستینی لە ناوچەیەک لە کەرتی ڕۆژئاوا بڕیوە.

بە پێی ڕاپۆرتی فەلەستین ئەلیوم، ڕژێمی زایۆنیستی تاکە هێڵی ئاوی دانیشتووانی ناوچەی «نبع العوجا» لە باکووری ئەریحا گرتووە.

سەرچاوه خۆجێیەکان باسیان لەوه کردووه که هێزه داگیرکەرکان هێرشیان کرده سەر ئەم ناوچەیه و تاکه هێڵی ئاوی خواردنەوەی نزیکەی ١٢٠٠ هاووڵاتییان داخست.

حەسەن مەلیحات، چاودێری ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی بادیە نشینەکان ڕایگەیاند: دانیشتووانی «نبع العوجا» یەکێکە لە گەورەترین پێکهاتەکانی بادیە نشین لە کەرتی ڕۆژئاوا، هەروەها هاووڵاتیانی ئەم ناوچەیە بە بەردەوامی لەلایەن داگیرکەران و دانیشتووانی زایۆنیەوە بە دزینی ئاو و کۆنترۆڵکردنی زەوییەکانیان دەستدرێژیان دەکرێتە سەر.

پێشتریش میدیاکان باسیان لەوە کردبوو کە نزیکەی ١٢٠٠ کەس لە دانیشتووانی ناوچەی بەدەوی «مسافر یطا» لە کەرتی ڕۆژئاوا بە هۆی سیاسەتە داگیرکەرەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و حوکمی دادگای باڵای ئەم ڕژیمە ڕووبەڕووی مەترسی ئاوارەبوون دەبنەوە.

ڕژێمی زایۆنیستی دوای داگیرکردنی کەرتی ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردن و قودس لە ساڵی ١٩٦٧دا، زیاتر لە ٢٥٠ شارۆچکەی تایبەت بە نیشتەجێبوونی جوولەکەکان لەو ناوچانە دروستکردووە و نزیکەی ٦٥٠ هەزار جولەکەی لەوێ نیشتەجێ کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *