لێدوانەکانی گرنگی ڕێبەری ئەنساروڵڵا لەسەر پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە و یەمەن

شەممە 5 حوزه‌یران 2021 - 11:29
https://kurdish.iswnews.com/?p=2064

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسی ڕێبەری ئەنساروڵڵا بە بۆنەی ساڵیادی “هاوار لە دژی ئیستکبار” لە سەر پێشهاتەکانی ناوچەکە و یەمەن قسەی کرد.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسی ڕێبەری ئەنساروڵڵا بە بۆنەی ساڵیادی “هاوار لە دژی ئیستکبار” لە سەر پێشهاتەکانی ناوچەکە و یەمەن قسەی کرد.

بەشی گرنگی لێدوانەکانی ڕێبەری ئەنساروڵڵا لەم وتارەدا بەم شێوەیه:

«مەبەست لە چالاکییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، لەناوبردنی ناسنامەی کولتووری ئومەتی ئیسلامییە، ناونیشانی “بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم” پاساوێک بۆ دەستێوەردان لە ئاستی رۆشنبیری، میدیایی، سیاسی و ئابووری و لە هەموو بوارەکان بوو.
جموجۆڵەکانی ڕژێمی سعودیە و ئیمارات بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا ئومەتی ئیسلامی بەرەو دڵسۆزی بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل، هەروەها دوژمنایەتی لەگەڵ بەرەی خۆڕاگری دەبات.

ئەوەی کە ڕێگر بوو لە گەورەبوون و تەشەنەکردنی ئیسرائیل بۆ وڵاتانی دیکە، بەرخۆدانی فەلەستین و پێش ئەوەش بەرخۆدانی لوبنان بوو.
حیزبوڵڵا و بەرخۆدانی فەلەستین کە مۆدێلی سەرکەوتوون، جگە لە کۆماری ئیسلامی ئێران و سوریا، پشتیوانی هیچ دەوڵەتی عەرەبی و ئیسلامیان نییە.
پیلانەکانی تەکفیریەکان کە ئامانجەکەی سوریا و حیزبوڵڵا و گەلی عێراق بوو، جگە لە شەڕێک لە پێناو خزمەت گەیاندن بە ئەمریکا و ئیسرائیل، هیچی تر نەبوو.

لە شەڕی “شمشێری قودس” میدیاکانی سعودیە و ئیمارات لە دژی بەرخۆدانی فەلەستین قسەیان کرد و هەوڵیان دا ئەو سەرکەوتنە بچوک بکەن.
بە دروستکردنی پەیوەندی فەرمی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا، زایۆنیستەکان لە هەموو ئاستەکاندا هەوڵ بۆ پوچەڵ کردنەوەی گەمارۆکان، لەوانە گەمارۆ ئابورییەکان دەدەن.

ئێمە دووپات لە ڕای خۆمان لە بەرەنگاربوونەوەی دوژمنان و هاوکاری کردن لە بەرەی خۆڕاگری دەکەین و بە هەموو توانامان لە بەرەنگاربوونەوەی پیلانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بەردەوام دەبین.
کاتێک یەمەنییەکان دروشمی “مەرگ بۆ ئەمریکا و مەرگ بۆ ئیسرائیل” دەڵێن، لە ڕاستیدا بەرەو بەرەنگاربوونەوەی پیلانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەجووڵێن.
جێبەجێکردنی فەرمانەکانی ئێران لە یەمەن، لوبنان و فەلەستین، بیانوویەکی ئیسرائیلی و ئەمریکییە. ئێمە بەرگری لە وڵاتەکەمان دەکەین لە دژی دەستدرێژی و گەمارۆ و دڕندانەترین تاوانەکان، ئەوان ئێمە تۆمەتبار دەکەن بە جێبەجێکردنی فەرمان لە ئێرانەوە، کە ئەمەش قسەیەکی درۆیە.

ئێمە سوپاسی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئەو هەڵوێستە پڕ لە شەرەف و بەرپرسیارانەی بەرامبەر بە نەتەوە چەوساوەکان دەکەین.

ئاشتی لە یەمەن بە ڕاگرتنی هێرشەکان و لابردنی گەمارۆ و کۆتایی هێنان بە داگیرکاریی دوژمن بەدی دێت.
ئەو هاوارەی لە ناوچە دوورە دەستەکانی “خمیس مران” دەستی پێکرد (ئاماژەیەک بۆ درووشمەکانی ئەنساروڵڵا کە سەید حوسێن بەدرەدین حوسی بۆ یەکەم جار ووتی) ئەمڕۆ لە هەموو جیهاندا دەنگی داوەتەوە.
ئەم هاوارە، بووەتە دروشمێک بۆ ئازادیخوازان لەسەر تانکەکانی ئەبرامس، ساتی هاوێشتنی مووشەکە بالستیک و باڵدارەکان و خۆپیشاندانە فراوانەکان.

من داوا لە گەلە خۆشەویستەکەمان دەکەم کە بەردەوام بن لە بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاری دوژمن و بە سامان و گیانیان پاڵپشتی میحوەرەکان بکەن.

جەخت لە ووتەکانی سەید حەسەن نەسروڵڵا کە ئێمەی بە بەشێکی جیانەکراوەی هاوکێشەکە ناوی هێنا، دەکەین و هەڕەشە بۆ سەر قودس بە واتای شەڕی ناوچەیی بۆ بەرەی خۆڕاگرییە. بە هەموو توانامان و لە چوارچێوەی بەرەی خۆڕاگری لە هاوکێشەی قودس ئامادەین.»

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *