سنوار: خۆڕاگری تاکە ڕێگایە بۆ ڕزگارکردنی فەلەستین + وێنەکان

پێنجشەممە 15 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 11:57
https://kurdish.iswnews.com/?p=20621

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕێبەری بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە داوای لە گەلی فەلەستین کرد دژی فاشیزمی زایۆنیستی یەکگرتوو بن.

یەحیا سنوار لە ڕێوڕەسمی سی و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئەم بزووتنەوەیە لە غەززە وتی: ماوەیەکی کورت دەدەینە رژێمی زایۆنیستی بۆ ئاڵوگۆڕی دیلەکان، بە پێچەوانەوە ئەم دۆسیەیە بۆ هەتا هەتایە دادەخەین و ڕێگایەک بۆ ئازادکردنی دیلەکان دەدۆزینەوە.

ناوبراو داوای لە دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینی کرد کە هەماهەنگی ئەمنی لەگەڵ رژێمی زایۆنیستی و دەستبەسەرکردنی هێزەکانی خۆڕاگری ڕابگرێت.

بە گوتەی سنوار، گرووپە خۆڕاگرییەکانی کەرتی ڕۆژئاوا، وەک کەتیبەکانی جنین، بێشەی شێرەکان (عرین الاسود)، کەتیبەکانی بلاتە و گرووپە چەکدارەکانی دیکە، تاکە ڕێگان بۆ ڕزگارکردنی خەڵکی ئەم خاکە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *