مانۆڕی سەربازی کەتیبەکانی ئەلقەسام لە غەززە + ڤیدیۆ

چوارشەممە 14 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 13:14
https://kurdish.iswnews.com/?p=20579

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ یەکە تایبەتەکان و کەتیبە نوخبەکانی شەهید “عزەدین ئەلقەسام”، باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس، بۆ نیشاندانی ئامادەیی خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی، مانۆڕێکی سەربازیان ئەنجامدا.

دوابەدوای زیادبوونی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و فەلەستینیەکان، کەتیبەکانی شەهید عزەدین ئەلقەسام گرتەیەکی ڤیدیۆیی مەشق و ڕاهێنانی یەکەکانی نوخبەی خۆیان بڵاوکردەوە، کە تیایدا هێزەکانی ئەلقەسام بە چەک و موشەک مەشق دەکەن.

کەتیبەکانی شەهید عزەدین ئەلقەسام پێشتریش گرتەیەکی ڤیدیۆیی ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی ئاسمانیی لەگەڵ فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لەسەر کەرتی غەززە بڵاوکردبووەوە.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر و لە یادی ٣٥ ساڵەی دامەزراندنی ئەم بزووتنەوەیەدا، کەتیبەکانی عزەدین ئەلقەسام پێشانگایەکیان لە ناوچەی جەبالیا لە باکووری کەرتی غەززە کردەوە، کە تێدا بەرهەمە سەربازییەکانی وەک مووشەکی ئێس ٥٠ و ئێم ٧٥ و قۆناغەکانی پێشکەوتن و گەشەکردنیان لە بەرهەمهێنانی چەک نمایشکرا، کە گرنگترینیان مووشەک، مووشەک هاوێژ، بۆمب و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *