پێشهاتەکانی فەلەستین، ١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢

سێشەممە 13 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 21:03
https://kurdish.iswnews.com/?p=20558

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە پێی ئیدیعای پەیامنێری سیاسی کەناڵی عیبری “کان”، ئەمریکا هۆشداری بە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی داهاتووی ڕژێمی زایۆنی داوە لە لکاندنی بەشێک لە کەرتی ڕۆژئاوا بە ناوچە داگیرکراوەکانی ئەم ڕژێمە یان هەر گۆڕانکارییەک لە دۆخی قودس و مزگەوتی ئەقسا.

– لە ٧ی کانونی یەکەم بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، گەنجێکی فەلەستینی لە شارۆچکەی کفرعەین لە باکووری ڕۆژئاوای ڕامەڵڵا بەتەقەی سەربازانی ئیسرائیلی بە سەختی بریندار بوو.
– لە ٧ی کانوونی یەکەم، دەیان کەس لە دانیشتوانی زایۆنی بە پشتیوانیی هێزەکانی پۆلیسی رژێمی زایونیستی دەستدرێژیان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا.
– لە ١٠ی کانونی یەکەم، کەتیبەکانی ئەلقەسام، باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس، لە یادی ٣٥ ساڵەی دامەزراندنی ئەم بزووتنەوەیەدا، لە باکووری کەرتی غەززە، پێشانگایەکی بەرهەمە سەربازییەکانی کردەوە.
– لە ١٠ی کانونی یەکەم، سوپای ڕژێمی زایونیستی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لە دەستپێکردنی مانۆڕێکی لەناکاوی لە سنوورەکانی باکووری فەلەستینی داگیرکراو (سوریا و لوبنان) هەواڵی دایەوە و ڕایگەیاند، ئەم مانۆڕە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەڕێوەدەچێت. بەگوێرەی ڕاگەیاندنی وتەبێژی سوپای ئەم رژێمە، ئەم مانۆڕە بە ناونیشانی “زستانی گەرم ٢” بە ئامانجی بەهێزکردنی ئامادەیی هێزەکانی بەرەی باکوور دەستیپێکردووە و بڕیارە هەشت هەزار سەربازی سوپا و پێنج هەزار هێزی یەدەگ بەشداری تێدا بکەن.
– بە پێی ئیدیعای پەیامنێری سیاسی کەناڵی عیبری “کان”، ئەمریکا هۆشداری بە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی داهاتووی ڕژێمی زایۆنی داوە لە لکاندنی هەر بەشێکی کەرتی ڕۆژئاوا بە ناوچە داگیرکراوەکان یان هەر گۆڕانکارییەک لە دۆخی قودس و مزگەوتی ئەقسا.
– لە ١٠ی کانونی یەکەم، بەپێی ڕاگەیاندنی مانگی سووری فەلەستین، لە ئەنجامی پێکدادانەکانی نێوان فەلەستینییەکان و سوپای ئیسرائیل لە ئۆسرین و بەیت دجن لە باشووری شاری نابلوس، ٤٩ کەس برینداربوون.
– لە ١١ی کانوونی یەکەم، سەربازانی ڕژێمی زایۆنی هەڵیانکوتایە سەر شارۆچکەی برقین لە ڕۆژئاوای جنین و دوو برای فەلەستینییان دەستبەسەر کرد. دوای چەند کاتژمێرێک، ژمارەیەکی زۆر لە هێزە تایبەتەکانی ڕژێمی زایونیستی هەڵیانکوتایە سەر ڕۆژهەڵاتی شاری جنین و دوای دەستبەسەرکردنی گەنجێکی فەلەستینی، لەگەڵ هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین، کەوتنە ململانێیەکی چەکداری توند. لە ئەنجامی ئەم ململانێیەدا، کچێکی تەمەن ١٦ ساڵانی فەلەستینی بە تەقەی سەربازانی ئیسرائیلی شەهید بوو و سێ کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *