پێشهاتەکانی کەرتی ڕۆژئاوای فەلەستین، ١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢

سێشەممە 13 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 10:21
https://kurdish.iswnews.com/?p=20546

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە هەڵکوتانی هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر شاری جنین، فەلەستینییەکی شەهید و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

لە ١١ی کانوونی یەکەم، سەربازانی رژێمی زایۆنیستی هەڵیانکوتایە سەر شارۆچکەی برقین لە ڕۆژئاوای جنین و دوو برای فەلەستینیان بە ناوەکانی تاریق و نەبیل ئەبو هوشادوف دەستگیرکرد.

چەند کاتژمێرێک دواتر ژمارەیەکی زۆر لە هێزە تایبەتەکانی ئیسرائیلی هەڵیانکوتایە سەر ڕۆژهەڵاتی شاری جنین و دوای دەستگیرکردنی گەنجێکی فەلەستینی بە ناوی “سائیر ئەبو عمشە”، لەگەڵ هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستینیدا چوونە ناو ململانێیەکی چەکداری توندەوە.

لە کاتی ئاڵوگۆڕی تەقەدا کچێکی تەمەن ١٦ ساڵی فەلەستینی بە ناوی جێنی مەجدی عیسام لەلایەن سەربازانی رژێمی زایۆنیستیەوە شەهید کرا و سێ کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.

شایانی باسە پێکدادانی نێوان گروپەکانی خۆڕاگری فەلەستین و سەربازانی رژێمی زایۆنیستی بە بەراورد بە چەند مانگی رابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. ڕۆژنامەی عیبری یەدیعوت ئەحرۆنۆت لە ڕاپۆرتێکدا لەم بارەیەوە لە زیادبوونی بەرچاوی ئۆپەراسیۆنی تەقەکردن لە کەرتی ڕۆژئاوا هەواڵی دایەوە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا نزیکەی ٣٠٠ جار کردەوەی تەقەکردن لە کەرتی ڕۆژئاوا ڕوویداوە و لە ئەنجامدا ٣١ ئیسرائیلی کوژراون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *