هێرشی چەکداری بۆ سەر هۆتێلی چینییەکان لە کابوڵ + ڤیدیۆ

دووشەممە 12 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 20:27
https://kurdish.iswnews.com/?p=20540

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێرشی ژمارەیەک چەکداری نەناسراو بۆ سەر هۆتێل لۆنگان شوێنی مانەوەی دیپلۆماتکاران و بازرگانانی چینی لە ناوچەی شەهرنۆی شاری کابوڵ، زیاتر لە ٢١ قوربانی لێکەوتەوە.

کاتژمێر ١٤:٣٠ی ئەمڕۆ ١٢ی کانوونی یەکەم، سێ چەکداری نەناسراو چوونەتە ناو هۆتێل لۆنگان، شوێنی مانەوەی دیپلۆماتکار و بازرگانانی چینی لە ناوچەی شەهرنۆی کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان و دوای شەڕێکی چەکداری لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی هۆتێلەکە، هێرشێکی ئینتیحاریان ئەنجام داوە.

بە گوتەی بەرپرسانی تاڵیبان، لەم شەڕەدا سێ هێرشبەرەکە کوژراون و ١٨ کەسیش بریندار بوون کە دوو کەسیان هاووڵاتی چینی بوون. هەروەها باس لەوە دەکرێت کە بارودۆخی چەند بریندارێک سەختە و بەشێک لە سەرچاوە ناوخۆییەکانیش باسیان لەوە کردووە کە چەکدارێکی تاڵیبان کوژراوە. بە لەبەرچاوگرتنی چڕی ململانێکان و تەقینەوەکانی ئەم هۆتێلە، ڕەنگە ژمارەی قوربانیانی ئەم هێرشە زیاتر بێت لەو ئامارانەی کە تاڵیبان و میدیاکان ڕایانگەیاندووە. میدیا ناوخۆییەکانی ئەفغانستان بە گشتی لەژێر فشاری تاڵیباندان و خۆیان لە ئاشکراکردنی وردەکاریی هێرشەکان بەدوور دەگرن.

هەروەها بەپێی رابردووی هێرش و چالاکییەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش له دژی شوێنه دیپلۆماسییەکانی کابوڵ، ئەگەری هەیە ئەم هێرشە لەلایەن ئەم گرووپەوە ئەنجام درا بێت.

شایانی باسە کە “وانگ یو” باڵیۆزی چین لە کابوڵ لەگەڵ “شیر محمد عەباس کەریمی ستانێکزی” جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی تاڵیبان کۆبووەوە و بارودۆخی ئێستای ئەفغانستانیان تاوتوێ کرد. لەم دیدارەدا باڵیۆزی چین داوای گرنگیدانی زیاتری تاڵیبان لە ئاسایشی باڵیۆزخانەی چین لە ئەفغانستان کردەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *