٤٧ کوژراو و بریندار لە ململانێی سنووری نێوان تاڵیبان و سوپای پاکستان + ڤیدیۆ

دووشەممە 12 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 13:03
https://kurdish.iswnews.com/?p=20535

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە میانەی پێکدادانی چەکداری نێوان تاڵیبان و سوپای پاکستان لە ناوچە سنوورییەکانی شاری سپین بۆڵدەک، لانیکەم ١٠ هاوڵاتی مەدەنی کوژران و زیاتر لە ٣٧ کەسیش برینداربوون.

لە ئەنجامی پێکدادانی ڕۆژی رابردوو ١١ی کانوونی یەکەمی چەکدارانی تاڵیبان و پاسەوانانی سنووری سوپای پاکستان لە گوندی شیرۆ ئۆبۆ لە شارۆچکەی سپین بۆڵدەک لە پارێزگای قەندەهار، چوار هاوڵاتی مەدەنی ئەفغانی و شەش هاوڵاتی مەدەنی پاکستانی کوژران و زیاتر لە ٢٠ ئەفغانی و ١٧ پاکستانی بریندار بوون. بەگوێرەی لێدوانی سەرچاوە خۆجێییەکان، ناکۆکی و ئاڵوگۆڕی تەقەی نێوان لایەنەکان دوای کاتژمێرێک کۆتایی هات و بریندارەکان بۆ چارەسەری پێویست گەیەندراونەتە نەخۆشخانە. تا ئێستا ژمارەی کوژراو و بریندارانی چەکدارانی تاڵیبان و پاسەوانانی سنووری پاکستان دیاری نەکراوە.

دەروازەی سنووری سپین بۆڵدەک-چەمەن لە دوای دەروازەی تۆرخم دووەم دەروازەی سنووری گرنگە لە نێوان ئەفغانستان و پاکستان. ئەمە پێنجەمین ململانێی جددی نێوان سوپای پاکستان و تاڵیبانە لەدوای هاتنە سەر دەسەڵاتی ئەم گرووپە لە ئەفغانستان.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *