گرتەیەکی ڤیدیۆیی پێکدادانی نزیکی هێزە چەکدارەکان و هێزەکانی سوپای سوریا لە ئیدلب

دووشەممە 12 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 10:49
https://kurdish.iswnews.com/?p=20527

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ چەکدارانی تەحریر شام گرتەیەکی ڤیدیۆیی هێرشیان بۆ سەر یەکێک لە پێگەکانی سوپای سوریا لە میحوەری دادیخ لە پارێزگای ئیدلبی سوریا بڵاوکردەوە. بەپێی ئەم گرته ڤیدیۆیەدا ژمارەیەک له هێزەکانی سوپای سوریا لەم پێکدادانەدا گیانیان لەدەست داوە و بەشێکی دیکەی ئەو هێزانەش لەگەڵ چڕبوونەوەی ئاڵوگۆڕی تەقە پاشەکشەیان کردووه.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ژمارەی کوژراوانی چەکدارانی تەحریر شام لەبەر دەستدا نییە.

ئەوەی جێی سەرنجە لەم ڤیدیۆیە، بەکارهێنانی کوادکۆپتەرە لەلایەن ژووری فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانەوە بۆ ڕێنماییکردنی باشتر و وردتری هێزەکان و چاودێریکردن و دەستکەوتنی زانیاری لەسەر جموجۆڵەکانی سوپای سوریایە. پرسێک کە لە ساڵانی شەڕی سوریادا بۆ هێزە چەکدارەکان زۆر بەرچاو بووە و تەنانەت دەکرێت بڵێین یەکێک لە کارتەکانیان لە ململانێی ڕاستەوخۆکان لەگەڵ سوپای سوریا، پشکنین و چاودێریکردنی دۆخەکە بووە بە بەکارهێنانی فڕۆکە بچووکەکان.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *