مانۆڕی سەربازی سوپای ئیسرائیل لە سنوورەکانی باکوور

یەکشەممە 11 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 23:56
https://kurdish.iswnews.com/?p=20512

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی دەستپێکردنی مانۆڕی سەربازی لە سنوورەکانی باکووری فەلەستینی داگیرکراوی ڕاگەیاند.

لە ١٠ی کانونی یەکەمدا سوپای ئیسرائیل بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لە دەستپێکردنی مانۆڕێکی کتوپڕی لە سنوورەکانی باکووری فەلەستینی داگیرکراو (سوریا و لوبنان) هەواڵی دایەوە و ڕایگەیاند کە ئەم مانۆڕە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەرێوەدەچێت.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئەم مانۆڕە بە ناوی “زستانی گەرمی ٢” بە ئامانجی بەهێزکردنی ئامادەیی هێزەکانی بەرەی باکوور دەستیپێکردووە و بڕیارە هەشت هەزار سەربازی سوپا و پێنج هەزار هێزی یەدەگ لەم مانۆڕەدا بەشداری بکەن، کە تا ڕۆژی سێشەممە بەردەوام دەبێت.

بەپێی زانیاریەکان حزبوڵڵای لوبنان هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی مانۆڕی سەربازی ڕژێمی زایۆنیستی، ئاستی ئامادەیی هێزەکانی بەرز کردوەتەوە.

شایانی باسه ئەنجامدانی ئەم مانۆڕه هاوکات لەگەڵ بانگەشەی میدیاکانی دژبەری بەرەی خۆڕاگری لەدژی لوبنان له بارەی گواستنەوەی چەک له تارانەوە بۆ بەیرووت به کەڵک وەڕگرتن له فڕۆکەکانی مەدەنی و هەروەها گەورەکردنی ئەم بانگەشەیە لەلایەن میدیاکانی عیبرییەوە و راگەیاندنی ئەگەری هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی بەیرووت، جێی گۆمانە!

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *