داعش گێڕانەوەی میدیاکان لەسەر خەلیفە کوژراوەکەی ڕەتکردەوە!

یەکشەممە 11 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 23:45
https://kurdish.iswnews.com/?p=20505

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گرووپی تیرۆریستی داعش، لە نوێترین ڕۆژنامەی هەفتانەی خۆیدا، گێڕانەوەی میدیاکانی سەبارەت بە چۆنیەتی کوژرانی ئەبولحەسەن قوڕەشی ڕەتکردەوە.

گرووپی تیرۆریستی داعش لە ژمارەی ٣٦٨ی هەفتەنامەی “النبأ” کە ڕۆژی هەینی ٩ی کانوونی یەکەم لە ژێر ناونیشانی “وليرني امرأ أميرة” بڵاوکرایەوە، گێڕانەوەی میدیاکانی سەبارەت بە ناسنامە و چۆنیەتی کوژرانی ئەبولحەسەن قوڕەیشی سەرکردەی پێشووی ئەم گرووپە ڕەتکردەوە.

لە سەردێڕی ئەم ژمارەیەی هەفتەنامەیەدا هاتووە: جارێکی دیکە دەوڵەتی ئیسلامی ڕاستگۆیی خۆی لەگەڵ سەرباز، هاوەڵ، ڕەعیەت و موسڵمانانی دیکە نیشان دا و مەرگی سەرکردەکانی بەبێ ئەوەی هیچ کام لە دوژمنەکانی لەو بارەوە بزانن ڕاگەیاند. هیچ کام لە دەزگا هەواڵگرییەکان و گەورەترین میدیاکانی جیهان- کە لە ڕاستیدا هیچیان گەورە نییە- ئەم هەواڵەیان نەبیستووە تەنها لە ڕێگەی ڕاگەیاندنی ئەلفورقانەوە نەبێت! بەڵام ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە، میدیاکان سەرەڕای وەرگرتنی ئەم هەواڵە لە ئەلفورقانەوە، بە پەلە گریمانە ناشرینەکانیان بڵاوکردەوە.

ئەوەی دیارە داعش بەم قسانە گێڕانەوەی میدیاکانی سەبارەت بە لێدوانەکانی هێزە ئەمریکییەکان لەسەر چۆنیەتی کوژرانی خەلیفەی ئەم گرووپە ڕەتکردۆتەوە.

جێی ئاماژەیە، داعش لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ لە ڕێگەی دامەزراوەی ئەلفورقانەوە پەیامێکی دەنگی لە ئەبو عومەر موهاجیرەوە وتەبێژەکەی هەواڵی کوژرانی خەلیفەکەی ئەبوولحەسەن ئەلقوڕەشی و بەیعەت بە ئەبولحسێن ئەلحسێنی ڕاگەیاند. بارەگای تیرۆریستانی سوپای ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا (سێنتکۆم) هەمان ڕۆژ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا کوژرانی ئەبولحەسەن ئەلقوڕەشی لە پارێزگای دەرعا و لەلایەن سوپای ئازادی سوریاوە ڕاگەیاند.

لە ٢ی کانونی یەکەم، ئاژانسی فەرمیی سوریا (سانا) لە ڕاپۆرتێکی لە زاری بەرپرسێکی ئەمنی سوریادا ڕایگەیاند، ئەبولحەسەن ئەلهاشمی” هەمان “عبدالرحمان ئەلعێراقی”یە کە لە ١٥ی تشرینی دووەم لەلایەن سوپای سوریاوە و لە شاری جاسم لە باکوری دەرعا کوژراوە. ئەمە گێڕانەوەیەک بوو کە لەلایەن زۆرێک لە میدیاکان دووبارە دەکرایەوە. ئەمه له کاتێکدایه که له ڕاپۆرتەکەی سانادا “عەبدولڕەحمان ئەلعێراقی” به ڕوونی به ئەمیری داعش له ناوچەی باشوور ناوبراوە نەک خەلیفەی داعش.

خاڵی جێی سەرنج ئەوەیە کە داعش هەرگیز بەرپرسیارێتی تێکهەڵچوونەکانی ئەم دواییەی دەرعای لە ئەستۆ نەگرتووە و پێدەچێت ئەوەی لە دەرعا ڕوویداوە بەردەوامی جموجۆڵەکانی “جەیش ئەلموسەنا” یان “جەیش خالد بن ئەلوەلید” بێت کە لە کاتی کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی داعش لە ناوچەکانی سوریا لە ژێر ناوی ویلایەتی حوران لەلایەن داعشەوە بە فەرمی ناسێندرا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *