کوژراوانی زایۆنیست لە ساڵی ٢٠٢٢ ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد؛ ٣١ کوژراو لە کەرتی ڕۆژئاوا

یەکشەممە 11 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 21:09
https://kurdish.iswnews.com/?p=20502

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕۆژنامەیەکی عیبری ڕایگەیاند کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە ٣٠٠ ئۆپەراسیۆنی چەکداری لە کەرتی ڕۆژئاوا، ٣١ زایۆنیست کوژراون.

ڕۆژنامەی عیبری یەدیعوت ئەحرۆنۆت، ڕۆژی رابردوو (شەممە ١٠ی کانوونی یەکەم) لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردۆتەوە کە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین لەدژی هێزەکان و دانیشتوانی زایۆنیستی لەم ساڵدا، ٣١ زایۆنیست کوژراون.

ڕۆژنامەکە نووسیویەتی، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، ٣٠٠ ئۆپەراسیۆنی تەقەکردن لە کەرتی ڕۆژئاوا ئەنجام دراوە. ئەمەش بەو واتایە لەو ناوچەیە ٣٠٠ گروپی چەکدار یان ٣٠٠ کەسی چەکدار هەن. بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایەتی، ئەگەر بیر لە سیناریۆی دەرکەوتنی هاوکاتی ١٠٠ کەسی چەکداری فەلەستینی و تەقەکردن لە سوپا و زایۆنییەکان بکرێت. لەم حاڵەتەدا ئێمە لە دۆخێکی زۆر جیاوازدا دەبین.

بەپێی راپۆرتەكە، ژمارەی کوژراوانی زایۆنیستەكان لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە تا ئێستا بە ژمارەیەکی پێوانەیی نیگەرانکەر بۆ رژێمی زایۆنیستی دادەنرێت.

ماوەی نزیکەی ساڵێکە، بە پێچەوانەی ڕابردوو، کەرتی ڕۆژئاوا ڕۆژانە شاهیدی پێکدادان و خەباتی چەکداری گەلی فەلەستینی لەگەڵ سەربازان و دانیشتوانی زایۆنیست بووە. بابەتێک کە بۆ زایۆنیستەکان نائاساییە و ئێستا بووەتە کابوسێک بۆیان. چونکە پێشتر، سەربازانی زایۆنیست بۆ هەڵکوتانە سەر گوند و شارەکانی کەرتی ڕۆژئاوا و دەستبەسەرکردنی فەلەستینییەکان ڕووبەڕووی هیچ بەرخۆدانێک نەبوونەتەوە.

یەدیعوت ئەحرۆنۆت هەروەها دانی بەوەدا نا کە فراوانبوونی ئۆپەراسیۆنەکان لە جنین تا نابلوس و لە کۆتاییدا لە سلواد (ناوچەیەکی ڕاماڵڵا) ئاماژەیەکە کە ڕەنگە ئەم بابەتە لە ژێر کۆنتڕۆڵ دەربچێت و هانی زایۆنیستەکان بدات بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی گەورەتر لەم ناوچانەدا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *