هەڵکردنی ئاڵای سووریا لە ڕیاز دوای ١٠ ساڵ

هه‌ینی 9 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 10:56
https://kurdish.iswnews.com/?p=20437

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ چالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەی ڤیدیۆیان لە هەڵکردنی ئاڵای سووریا لە ڕیازی پایتەختی سعودیە بڵاوکردەوە.

بۆ یەکەمجار دوای ١٠ ساڵ لە قەیران لە سووریا، ئاڵای ئەم وڵاتە لە ناوچەی باڵیۆزخانەکانی ڕیازی پایتەختی سعودیە هەڵکرا.

ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ سەردانەکەی شی جی پینگ، سەرۆکی چین بۆ سعودیە و کۆبوونەوەی سەرکردەکانی عەرەب و چین لە ڕیاز.

لە ماوەی سەردانە چەند رۆژییەکەی شی جی نپینگ، لووتکەیەکی سعودی – چینی، هەروەها لووتکەیەکی چینی و کۆمکاری وڵاتانی کەنداوی فارس بەڕێوەدەچێت. هاوکات سەرۆکی چین لەگەڵ سەرکردەی چەند وڵاتێکی دیکەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستیش کۆدەبێتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *