شەهیدکردنی ٣ فەلەستینی دیکە لە هێرشی زایۆنیستەکان بۆ سەر کەمپی جنین + ڤیدیۆ

پێنجشەممە 8 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 15:06
https://kurdish.iswnews.com/?p=20397

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣ فەلەستینی لە هێرشی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر شار و کەمپی جنین لە باکووری کەرتی ڕۆژئاوا شەهید بوون.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین هەواڵی شەهید بوونی ئەو سێ فەلەستینییەی پشتڕاستکردەوە، سوپای ئیسرائیل لەم هێرشەدا بولدۆزەرێکی سەربازی پێی بووە و قەناس بەدەستەکانی لەسەربانی باڵەخانە بەرزەکان جێگیر کردبوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین بە پشت بەستن بە سەرچاوە خۆجێیەکان ڕایگەیاند کە سێ گەنج بە ناوەکانی عەتا شێلبی، تاریق ئەلدەمج و سدقی زەکارنە لە ڕووبەڕووبوونەوەکانی توندی نێوان گەنجانی فەلەستینی و ڕژێمی زایۆنیستی شەهید بوون.

کەتیبەکانی قەسام لە جنین هێرشی بەرفراوانی سەربازانی زایۆنیستیان بۆ سەر ناوچەی ئامانج لە دەوروبەری کەمپی جنین ڕاگەیاند.
کەتیبەکانی جنین (سەرایا ئەلقودس) هەروەها ڕایگەیاند کە ئۆتۆمبێلێکی سەربازانی داگیرکەران کەوتۆتە بەر تەقەی قورسیان، بە جۆرێک دەنگی سەربازانی زایۆنیستی بەرز بووەتەوە. هەروەها سەربازانی زایۆنیستی ڕاستەوخۆ تەقەیان لە ئامبولانسێک کردووە.

لە لایەکی دیکەوە، هێزە نیشتمانی و ئیسلامییەکانی جنین ئەمڕۆ بە بۆنەی شەهیدبوونی ژمارەیەک گەنجی فەلەستینی، داوای مانگرتنی گشتی و بەشداری لە پرسەی ئەوان لە هاووڵاتییان کرد.

هەروەها شەوی ڕابردوو لە ڕۆژهەڵاتی ڕامەڵڵا، گەنجێکی دیکە بە ناوی مەحمود حەمەد (تەمەن ٣٢ ساڵ) شەهید بوو.

بە شەهیدبوونی ئەم چوار گەنجە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ژمارەی شەهیدانی فەلەستینی گەیشتووەتە ٢١٦ کەس، کە ١٦٤ کەسیان لە کەرتی ڕۆژئاوا و ٥٢ کەسیان لە کەرتی غەززە بوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *