شەهیدبوونی دوو ئەندامی هێزەکانی حەشدی شەعبی و کوژرانی دوو خۆکوژی داعش
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕێکخراوی حەشدی شەعبی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا شەهیدبوونی دوو ئەندامی هێزەکانی حەشدی شەعبی و کوژرانی دوو خۆکوژی سەر بە داعشی لە ناوچەی جورف سەخر ڕاگەیاند.
هێزەکانی حەشدی شەعبی دوای گەڕان و پشکنین دوو خۆکوژی سەر بە گرووپی تیرۆریستی داعشی لە باشووری بەغدا کوشت.
حەشدی شەعبی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئۆپەراسیۆنی دوورگە، یەکەی تایبەتی فەوجی دووی لیوای ٤٧ و لیوایەکی ئۆپەراسیۆنی کەربەلا، دوای ئەوەی زانیارییان لەسەر بوونی ژمارەیەکی تیرۆریستی داعش لە “بێهبەهانی”ی جورف سەخر (باکووری بابل) پێگەیشت، بەرەو ناوچەکە جووڵەیان کرد و هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی سەر بە داعش و لە شوێنی ڕووداوەکە لەگەڵ تیرۆریستان تێکهەڵچوون و دوو کەسیان کوژران.
لەم ئۆپەراسیۆنەدا یەکێک لە ئەندامانی داعش بە پشتێنی بۆمڕێژکراو خۆی تەقاندەوە و لە ئەنجامدا دوو ئەندامی هێزەکانی حەشدی شەعبی شەهید بوون و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لێدوانەکان