ئەلقاعیدە بۆ ڕزگارکردنی حیزبی ئیسڵاح دەچێتە حەزەرمەوت لە یەمەن

چوارشەممە 7 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 16:31
https://kurdish.iswnews.com/?p=20344

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرچاوە خۆجێییەکان باسیان لە بڵاوەپێکردنی بەرفراوانی چەکدارانی گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە لە شاری سیئۆن کردووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرته ژمارەیەکی زۆر له ئەندامانی ئەلقاعیده له شاری مارب ـەوە بۆ ئیدارەکانی وادی عەین و ئەلقەتن به مەبەستی به هێزکردنی پێگەکانی حیزبی ئیسڵاح له پارێزگای حەزەرمەوت گواستراونەتەوە.

جێی ئاماژەیە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزە چەکدارەکانی لیواکانی “الهبه الحضرمیه” و بەرخۆدانی باشوور (سەر بە ئیمارات) بۆ هێرشکردنە سەر پێگەکانی چەکدارانی حیزبی ئیسڵاح لە شاری سیئۆن ئاگادارییەکی گشتییان ڕاگەیاندووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *