پێشهاتەکانی فەڵەستین، ٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢

چوارشەممە 7 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 16:02
https://kurdish.iswnews.com/?p=20341

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ تۆماس نایدس باڵیۆزی ئەمریکا لە تەلئەبیب لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکی پارتی لیکود کە بەرپرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی ڕژێمی زایۆنیستییە، کۆبووەوە.

– لە ٣ی کانونی یەکەم، دەیان کەس لە دانیشتوانی شاری بوینس ئایرێسی پایتەختی ئەرجەنتین بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانێک لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئیسرائیل، هاودەنگییان لەگەڵ گەلی فەلەستین ڕاگەیاند.
– مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە هەشتەمین کۆڕبەندی دیالۆگی دەریای ناوەڕاست لە ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا ڕایگەیاند: ڕژێمی زایۆنی دەزانێت هەڵوێستی ئەنقەرە لەمەڕ پرسی فەلەستین جێگیرە و هەرگیز ناگۆڕێت.
– لە بەرامبەر شەهیدبوونی ژمارەیەکی زۆر لە فەلەستینیەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، یەکێتی ئەوروپا جەختی لەوە کردەوە کە زیادبوونی گرژی و توندوتیژی لە کەرتی ڕۆژئاوا و قودس زۆر جێگەی نیگەرانییە.
– لە ٣ی کانونی یەکەم، گرووپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین بە هێرشی موشەکی، شارۆچکەی ناحل عۆز ی زایۆنیستەکان لە نزیک غەززە، کردە ئامانج. چەند سەعاتێک دواتر لە بەرامبەر ئەم هێرشەدا، فڕۆکە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی هێرشیان کردە سەر بنکەی قادیسیەی سەر بە کەتیبەکانی ئەلقەسام، باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس لە ڕۆژئاوای خان یونس، زەوییەکی کشتوکاڵی لە ڕۆژهەڵاتی دەروازەی ڕەفەح و خاڵێکی چاودێری سەر بە خۆڕاگری فەلەستین لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس، لە باشوور کەرتی غەززە. ئەم هێرشانە هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.
– لە ٤ی کانونی یەکەم، سەرۆکی ڕژێمی ئیسرائیل، ئیسحاق هێرزۆگ لەلایەن وەزیری دەرەوەی بەحرەین، عەبدوللەتیف بن ڕەشید ئەلزیانی پێشوازی لێکرا و گەیشتە شاری مەنامە، پایتەختی ئەم وڵاتە و لەگەڵ شا حەمەد بن عیسا قاسم کۆبووەوە.
– لە ٥ی کانونی یەکەم، بە پاڵپشتی هێزەکانی پۆلیسی ئیسرائیل، دەیان دانیشتووی جولەکە دەستدرێژیان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا.
– لە ٥ی کانونی یەکەم، ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل گەیشتنی ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات.
– لە ٥ی کانوونی دووەم، تۆماس نایدس، باڵوێزی ئەمریکا لە تەلئەبیب لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکی پارتی لیکود، کە بەرپرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی ڕژێمی زایۆنیستییە، دیداری کرد. بەگوێرەی ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل، ئەم کۆبوونەوەیە چەند کاتژمێرێکی خایاندووە.
– لە ٥ی کانونی یەکەم، دوای هێرشی سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر گەڕەکی ئەلهەدەف لە شاری جنین، هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین رووبەڕوویان بوونەوە. هاوکات لەگەڵ ئەم ململانێیەدا سەربازانی ڕژێمی زایۆنی یەحیا ئەلسەعدی کوڕی شێخ بەسام ئەلسەعدی یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستینیان لە کەمپی جنین دەستبەسەر کرد.
– لە ٥ی کانونی یەکەم، سەربازانی ئیسرائیلی گوندی ئەلعەراقیبی فەلەستینییان لە بیابانی نەقب بۆ ٢١٠ مینی جار لە دوای یەک خاپوور کرد.
– لە ٦ی کانوونی دووەمدا، دانیشتوانی زایۆنیست هێرشیان کردە سەر گوندی قەراوە بەنی حەسەن لە سەلەفیت و زیانێکی زۆریان بە باخەکانی زەیتونی فەلەستینیەکان گەیاند.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *