بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان: بن سەلمان دەبێت وەڵامی فرمێسکی ئەم ژنە یەمەنییە بداتەوە! + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گرتەیەکی ڤیدیۆیی ژنێکی یەمەنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، کە لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە بارودۆخی سەختی ژیان و گوزەرانی وڵاتەکەی بەهۆی شەڕانگێزی هاوپەیمانی ئەمریکی-سعودیەوە دەست بە گریان دەکات.
چالاکوانی یەمەنی “عەلی ئەلسونیدار” لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر گرتەیەکی ڤیدیۆیی ژنێکی یەمەنی بڵاوکردەوە؛ لەم گرتە ڤیدیۆییەدا ئەو ژنە گلەیی لە سەختی بژێوی ژیان بە هۆی شەڕی یەمەنەوە دەکات.
ئەم ژنە یەمەنییە باس لەوە دەکات کە سەرەڕای ئەوەی زانکۆی تەواو کردووە، بەڵام نەیتوانیوە کارێکی گونجاو بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت بژێوی ژیانی خۆی و خێزانەکەی دابین بکات کە پیاوەکەی نەخۆشە.
قسەکانی ئەم ژنە یەمەنییە سەرنجی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە، بەکارهێنەرێک لەژێر ئەم گرتە ڤیدیۆییەدا نووسیویەتی: “بن سەلمان ئاهەنگی سەما و گۆرانی لە ڕیاز سازدەکات و خەڵکی یەمەنیش بەدەست شەڕانگێزی ئەو گیریان خواردووە!”
لێدوانەکان