دوایین هەواڵەکان لە کەرتی ڕۆژئاوای فەلەستین، ٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢

سێشەممە 6 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 11:50
https://kurdish.iswnews.com/?p=20316

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی سوپای ئیسرائیل دوای هێرشکردنە سەر کەمپی جنین لەگەڵ هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

لە ٥ی کانوونی یەکەم و دوای هێرشی سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر گەڕەکی ئەلهەدەف لە شاری جنین، شەڕێکی چەکداری توند لە نێوان ئەوان و هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین ڕوویدا.

هاوکات لەگەڵ ئەم ململانێیەدا، سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستی، یەحیا ئەلسەعدی کوڕی شێخ بەسام ئەلسەعدی، یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستینیان لە کەمپی جەنین دەستبەسەر کرد و دوای بە تەواوی لە کەمپی جنین کشانەوە.

جگە لە جنین، سەربازانی ئیسرائیلی هێرشیان کردە سەر کەمپی ئەلدەهیشە لە کەرتی ڕۆژئاوا، کە لە ئەنجامدا گەنجێکی فەلەستینی بە ناوی “عومەر مەناع” شەهید بوو و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.

شایانی باسە، جگە لەو دوو ئۆپەراسیۆنەی سەرەوە، لە میانەی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی ئەمنی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، هێزەکانی ڕژیمی زایۆنیستی لانیکەم ١٤ فەلەستینییان بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنی لە کەرتی ڕۆژئاوا دەستبەسەر کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *