مووشەکبارانی شارەکانی ئۆکرانیا لەلایەن تۆپۆلفەکانی ڕووسیا + ڤیدیۆ

دووشەممە 5 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 23:49
https://kurdish.iswnews.com/?p=20263

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فڕۆکە ستراتیژییەکانی تۆپۆلۆف و ژێردەریاییە سەربازییەکانی ڕووسیا بە دەیان مووشەکی کروز دامەزراوە وزەییەکانی ئۆکرانیا لە شارە جیاوازەکاندا کردە ئامانج.

سوپای ڕووسیا پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٥ی کانوونی یەکەم، لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان بە دەیان مووشەکی KH-101، KH-55 و KH-22 (KH-22) و بە فڕۆکە ستراتیژییەکانی تۆپۆلۆف و ژێردەریاییەکانی لە دەریای ڕەش، دامەزراوە وزەییەکان و چەندین ئامانجی لە شارەکانی کیێڤ، ئۆدسا، دانیپڕۆپێترۆفسک، زاپۆرۆجیا، سامی، پۆلتا، خارکیف، ڤینیتیسیا، میکۆلایف، کریڤی ریح، خامنێتسکی، خێرسۆن و .. بە قورسی کردە ئامانج.

لە ئەنجامی ئەم هێرشانە کارەبا و ئاو لە هەندێک لە شارەکانی ئۆکرانیا، لەوانە ئۆدێسا، سامی، چێرڤاسی و .. پچڕا. هەروەها هەندێک لە سەرچاوەکانی ئۆکرانیا لە شارەکانی زاپرۆجیا و چێرڤاس بیستنی دەنگی فڕۆکە خۆکوژییەکانی شاهێد ١٣٦یان راگەیاند، بەڵام تا ئێستا هیچ وێنە و ڤیدیۆیەک نییە کە بیسەلمێنێت ڕووسەکان ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەیان بەکارنەهێنراوە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگری رووسیا، ئۆپەراسیۆنی سوپای ئەم وڵاتە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ٩ی بەیانی بە کاتی مۆسکۆ، لە وەڵامی هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیا بۆ سەر فڕۆکەخانەی سەربازیی دیاجیلۆ لە پارێزگای ریازان و فڕۆکەخانەی ئەنگێلس لە پارێزگای ساراتۆڤ ئەنجامدراوە. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، سوپای ڕووسیا هێرشی کردۆتە سەر ١٧ ئامانج لەوانە ژووری فەرماندەیی و کۆنترۆڵ، دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی بەرگری، ناوەندە پەیوەندییەکان، وێستگەکان و یەکە سەربازییەکانی ئۆکرانیا.

هاوکات لەگەڵ هێرشەکەی سوپای ڕووسیا بۆ سەر شارەکانی ئۆکرانیا، میدیاکانی مۆڵدۆڤا کەوتنە خوارەوەی موشەکێک لە پارێزگای سنووری بێریچنی لە باکووری مۆڵدۆڤا راگەیاند کە بەپێی وێنە بڵاوکراوەکاندا تایبەتە بە سیستەمی بەرگری S-300 ی سوپای ئۆکرانیا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *