هێرش کرایەوە سەر بنکەی هێزەکانی تورکیا لە زێلکان

یەکشەممە 4 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 22:25
https://kurdish.iswnews.com/?p=20231

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بنکەی سەربازی سوپای تورکیا لە ناوچەی زێلکان لە باکووری ڕۆژھەڵاتی موسڵ کرایە ئامانجی هێرشی موشەکی گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراق.

بنکەی سەربازی تورکیا لە بەعشیقە، بە هەشت موشەکی گراد کرایە ئامانج. تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

بەپێی بەدواداچوونەکانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام”، لە سەرەتای وەرزی بەهاری (نەورۆز) ئەمساڵەوە تا ئێستا ئەمە حەڤدەهەمین هێرشی مووشەکییە بۆ سەر بنکەی سەربازی تورکیا لە بەعشیقە.

ڕۆژی رابردووش ٣ی کانونی یەکەم، بە چوار مووشەکی گراد هێرش کرابووەوە سەر ئەم بنکەی سوپای تورکیا لە عێراق.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *