پێشهاتەکانی فەلەستین، ٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢

شەممە 3 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 18:43
https://kurdish.iswnews.com/?p=20195

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بێنی گانتز، وەزیری جەنگی ئیسرائیل، هۆشداریی دا سەبارەت بە پێکهێنانی میلیشیا زایۆنیەکان لەژێر فەرمانی ئیتمار بن غەفیر، ئەندامی توندڕەوی کنێست کە لەلایەن نەتانیاهۆوە وەک وەزیری ئاسایشی ناوخۆی حکوومەتی نوێ دەستنیشان کرا.

– لە ٢٨ی تشرینی دووەم، ڕژێمی زایۆنیستی دوای ١٨ مانگ لە زیندانی کردنی جەمال تەویل یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس لە شاری بیرە، ناوبراوی ئازاد کرد.
– لە ٢٨ی تشرینی دووەم، سەربازانی ئیسرائیلی ماڵی ژمارەیەک هاووڵاتی فەلەستینییان لە گوندی کفر ئەلدیک لە سەلەفیت خاپوور کرد.
– لە ٢٨ و ٢٩ی تشرینی دووەم، پێنج گەنجی فەلەستینی لە هێرشی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر چەند ناوچەیەک لە کەرتی ڕۆژئاوا شەهید بوون.
– لە ٢٩ی تشرینی دووەم، هاووڵاتییەکی فەلەستینی بە ئۆتۆمبێلێک لە نزیک شارۆچکەی کۆخاو یەعقوب لە ڕۆژهەڵاتی ڕامەڵڵا لە کەرتی ڕۆژئاوا، خۆی کێشا بە سەربازێکی ئیسرائیلیدا کە بەهۆیەوە سەربازە زایۆنییەکە بە سەختی بریندار بووە. ئەنجامدەری ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن هێزەکانی رژێمی زایۆنیستیەوە لە نزیک شارۆچکەی کۆخاو یەعقوب تەقەی لێکرا و شەهید کرا.
– لە ٣٠ی تشرینی دووەمدا ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی سوپای رژێمی زایۆنیستی هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی یەعبد لە باشووری ڕۆژئاوای جنین و لە ئەنجامدا ململانێیەکی چەکداری توند لە نێوان ئەوان و هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین ڕوویدا. هاوکات لەگەڵ ئەم ململانێیەدا، سەربازانی ئیسرائیلی ماڵی یەکێک لە هێزەکانی بزووتنەوەی حەماسیان بە ناوی “عەبود حەرزوڵڵا” لەم ناوچەیەدا گەمارۆ دا و دوای دەستبەسەرکردنی، پاشەکشەیان لە ناوچەکە کرد.
– بێنی گانتز، وەزیری جەنگی ئیسرائیل، هۆشداریی دا سەبارەت بە پێکهێنانی میلیشیا زایۆنیەکان لەژێر فەرمانی ئیتمار بن غەفیر، ئەندامی توندڕەوی کنێست کە لەلایەن نەتانیاهۆوە وەک وەزیری ئاسایشی ناوخۆی حکوومەتی نوێ دەستنیشان کرا.
– لە ١ی کانونی یەکەم، دوابەدوای هێرشی سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر گەڕەکی ئەلهەدەف لە جنین، شەڕێکی چەکداری توند لە نێوان ئەوان و هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین ڕوویدا. لە ئەنجامی ئاڵوگۆڕی تەقەدا دوو لە فەرماندە مەیدانییەکانی خۆڕاگری فەلەستین بە ناوەکانی “محەمەد ئەلسەعدی (٢٧ ساڵ) و نەعیم ئەلزوبەیدی (٢٦ ساڵ)” شەهید بوون.
– لە ١ی کانونی یەکەم، میدیاکانی عیبری ڕایانگەیاند کە سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە ترسی تۆڵەسەندنەوەی گروپەکانی خۆڕاگری فەلەستین بۆ شەهیدبوونی دوو فەرماندەی خۆڕاگری لە جنین کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.
– لە ١ی کانونی یەکەم، هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین وەک تاقیکردنەوەی موشەکی چەند موشەکێکی بەرەو دەریا تەقاند.


– کەناڵی ١٣ی تەلەڤزیۆنی ئیسرائیل ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا بانگەشەی ئەوەی کرد کە هەفتەی ڕابردوو شاندێکی باڵای سەربازی ئۆکرانیا لە میانەی گەشتێکی چەند ڕۆژەییدا بۆ دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ فەرماندە و بەرپرسانی باڵای ئیسرائیلی سەردانی تەلئەبیبیان کردووە.
– ئیتمار بن غەفیر ئەندامی توندڕەوی کنێست و سەرۆکی پارتی “دەسەڵاتی جوولەکە” بانگەشەی ئەوەی کرد کە بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین جارێکی دیکە هەڕەشەی کوشتنی لێکردووە.
– لە ٢ی کانونی یەکەم، گەنجێکی فەلەستینی بە ناوی “عەمار حەمدی موفلح” لە شارۆچکەی حەوارە لە باشووری نابلوس لەلایەن سەربازێکی ئیسڕائیلەوە شەهید کرا.


– لە ٢ی کانونی یەکەم، تاریق سلمی، وتەبێژی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین، لە کاردانەوە بە شەهیدبوونی گەنجێکی فەلەستینی بە تەقەی سەربازانی رژێمی زایۆنیستی لە باشووری نابلوس، ڕایگەیاند: تاوانەکانی ڕژێمی داگیرکەر لە کەرتی ڕۆژئاوا بێ وەڵام نابێتەوە.
– لە بەرامبەر شەهیدبوونی ژمارەیەکی زۆر لە فەلەستینیەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوو، یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند کە زیادبوونی گرژی و توندوتیژی لە کەرتی ڕۆژئاوا و قودس زۆر جێگەی نیگەرانییە.
– لە ٢ی تشرینی یەکەم، گروپی خۆڕاگریی بێشەی شێرەکان (عرین الاسود) بەئامانج گرتنی سەربازانی رژێمی زایۆنیستی لە ناوچەی ڕاس ئەلعەین لە شاری نابلوس رایگەیاند.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *