دانانی سەرکردەی نوێی داعش دوای کوژرانی ئەبولحەسەن ئەلهاشمی لە باشووری سووریا!

شەممە 3 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 17:30
https://kurdish.iswnews.com/?p=20188

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای کوژرانی ئەبولحەسەن ئەلهاشمی ئەلقوڕەشی، سەرکردەی پێشووی گرووپی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای دەرعای سووریا، ئەبولحسێن ئەلحوسێنی ئەلقوڕەشی وەک سەرکردەی نوێی ئەم گرووپە تیرۆریستییە دەستنیشانکرا.

لە ٣٠ی تشرینی دووەم، میدیاکانی گرووپی تیرۆریستی داعش، پەیامێکی دەنگیی ئەبو عومەر ئەلموهاجیر، وتەبێژی داعشیان لە ژێر ناوی “فیقتلون و یقتلون” بڵاوکردەوە، کە تێیدا کوژرانی “ئەبولحەسەن ئەلهاشمی ئەلقوڕەشی” و دەستنیشانکردنی “ئەبولحوسێن ئەلحوسێنی ئەلقوڕەشی” وەک سەرکردەی نوێ ئەم گرووپە راگەیاند.

لە پەیامە دەنگییەکەی وتەبێژی داعشدا، وردەکارییەکان و شوێنی کوژرانی سەرکردەی پێشووی داعش باس نەکراوە، بەڵام بەپێی ڕاگەیاندنی سەرچاوەیەکی سەربازیی سووریا، ئەبولحەسەن ئەلهاشمی بە نازناوی “عەبدولرەحمان ئەلعێراقی” و “سەیف بەغدا” لە ١٥ی ١٠ی ئەمساڵدا لە ئەنجامی ململانێ لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی سووریا و گروپە چەکدارە خۆجێیەکان لە باکووری شاری جاسم لە پارێزگای دەرعای سووریا کوژراوە. دەوترێت ئەبولحەسەن ئەلهاشمی بە تەقاندنی پشتێنە بۆمبڕێژكراوەکەی دوای توندبوونی گەمارۆی هێزە ئەمنییەکانی سووریا، دەستبەجێ کوژراوە.

دوای بڵاوبوونەوەی پەیامە دەنگییەکەی ئەلموهاجیر، بارەگای تیرۆریستی سوپای ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا (سێنتکۆم) هەروەها بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە سەرکردەی داعش لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمدا لە پارێزگای دەرعا لە باشووری سووریا کوژراوە. لەم بەیاننامەیەدا هیچ وردەکارییەکی دیکە بڵاونەکراوەتەوە.

شایەنی باسە بە لەبەرچاوگرتنی کردەوەکانی پێشووی داعش و ئۆپەراسیۆنەکانی وەک “الثأر للشیخین” کە بۆ تۆڵەسەندنەوەی فەرماندە کوژراوەکانی داعش (ئەبوبەکر بەغدادی و ئەبو حەمزە قوڕەشی) ئەنجامدرا ، پێدەچێت ئەم گرووپە تیرۆریستییە لە ناوچە جیاجیاکانی ژێر کاریگەریدا، بەتایبەت سووریا و عێراق زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوە لە کاردانەوە بە کوژرانی ئەبولحەسەن ئەلهاشمی ئەلقورەشی سەرکردەی پێشووی ئەم گرووپە ئەنجام بداتەوە.

گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە دەوترێت تایبەتە بە ململانێکانی نێوان هێزە ئەمنییەکانی سوریا و ئەبولحەسەن ئەلهاشمی ئەلقورەشی سەرکردەی پێشووی داعشەوە لە شاری جاسم لە پارێزگای دەرعا.
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *