هێرشی تالیبان بۆ سەر بارەگایەکی حکومی لە بەغلان + وێنە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لە ئەنجامی هێرشی خۆکوژی و چەکدارانی تالیبان بۆ سەر بارەگایەکی پۆلیسی شارۆچکەی بەغلانی ناوەندی، بە لایەنی کەمەوە ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٨ کەسی دیکەش برینداربوون.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لە ئەنجامی هێرشی خۆکوژی و چەکدارانی تالیبان بۆ سەر بارەگایەکی پۆلیسی شارۆچکەی بەغلانی ناوەندی، بە لایەنی کەمەوە ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٨ کەسی دیکەش برینداربوون.
لەم هێرشەدا کە یەکەم جار بە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری بەغلانی نوێ دەست پێ کرا، ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و بەشێکی بارەگای فەرماندەیی رووخا. هەر دوای تەقینەوەکە ژمارەیەک چەکداری تالیبان هێرشیان کردە سەر هێزە ئەمنییەکان کە بە پێی ئامارە نافەرمیەکان ٤ کەس لەو هێزانە گیانیان لەدەستداوە و ٢٨ دیکەش برینداربوون.
بە ووتەی تالیبان لە ٧ی ئایاری ئەمساڵدا، دوو سەد کەس لە هێزەکانی حکومەت لە بەغلانی کۆن خۆیان رادەستی تاڵیبان کردووە و لە ئێستادا بەغلانی کۆن لە کۆنترۆڵی تالیباندایە.
لە هەفتەی رابردوو تالیبان چەندین هێرشی قورسی بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی سوپای ئەفغانستان لە پارێزگای بەغلان دەستی پێ کردووە و توانیویەتی چەندین ناوچە لەو پارێزگایە کۆنترۆل بکات.
لێدوانەکان