شەهید بوونی دوو فەرماندەی خۆڕاگری لە جنین + وێنەکان
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای هێرشی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر جنین، دوو فەرماندەی مەیدانی خۆڕاگری فەلەستین شەهید بوون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١ی کانوونی یەکەم، هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی هەڵیانکوتایە سەر گەڕەکی ئەلهەدەف لە شاری جنین و لە ئەنجامدا شەڕێکی چەکداری توند لە نێوان ئەوان و هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین دروست بوو.
لە ئەنجامی ئاڵوگۆڕی تەقەدا دوو فەرماندەی مەیدانی خۆڕاگری فەلەستین بە ناوەکانی “محەمەد ئەلسەعدی (٢٧ ساڵ) و نەعیم ئەلزوبەیدی (٢٦ ساڵ)” شەهید بوون. هاوکات لەگەڵ ئەم ڕووبەڕوونەوەیەدا، سەربازانی ئیسرائیلی چوار فەلەستینی داواکراویان لە جنین دەستگیرکرد.
دوای چەند کاتژمێرێک لە ململانێکان، میدیاکانی ئیسرائیلی ڕایانگەیاند کە سوپای ئەو ڕژێمە لە ترسی تۆڵەسەندنەوەی گروپەکانی خۆڕاگری فەلەستین لە بەرامبەر شەهیدکردنی دوو فەرماندەی خۆڕاگری لە جنین کەوتووەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.
تاریق عیزەدین، وتەبێژی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لەمبارەیەوە وتی: “ئەو تاوانەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە لایەن ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی لە دژی گەل و هێزەکانی خۆڕاگری ئەنجام درا، بێ وەڵام نابێت، داگیرکەران باجی تاوانە قێزەونەکەیان دەدەن.”
هەروەها ئیسماعیل ڕزوان، یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس، پیرۆزبایی شەهیدبوونی ئەو دوو فەرماندە خۆڕاگرییەی کرد، هەروەها ستایشی فراوانبوونی خۆڕاگری فەلەستینییەکانی دانیشتووی کەرتی ڕۆژئاوای بۆ بەرگریکردن لە قودس و مزگەوتی ئەقسا و تەواوی خاکی فەلەستین کرد، و وتی: خوێنی شەهیدان بەفیڕۆ ناچێت و تاوانی کوشتنی گەنجانی فەلەستینی لە کەمپی جنین بێ وەڵام نامێنێتەوە.
شایانی باسە کە لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا ٩ فەلەستینی شەهید بوون و زیاتر لە ١٠٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لێدوانەکان