شەهید بوونی سێ فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سێ گەنجی فەلەستینی لە پەلاماری هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر شارۆچکەی بەیت ئەمر و کفر عەین لە کەرتی ڕۆژئاوا شەهید بوون.
ئێوارەی ڕۆژی رابردوو ٢٨ی تشرینی دووەم، سەربازانی رژێمی زایۆنیستی هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی بەیت ئەمر لە باکووری شاری ئەلخەلیل و لە ئەنجامدا فەلەستینییەک بە ناوی “موفید ئەخلیل” شەهید بوو و ١٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
چەند کاتژمێرێک دوای ئەم ڕووداوە، وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، شەهید بوونی دوو فەلەستینی دیکەی بە ناوەکانی “جەواد و زافر عەبدولڕەحمان ڕیماوی” لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر شارۆچکەی کفر عەین لە باکووری ڕۆژئاوای ڕامەڵڵا ڕاگەیاند.
لە کاردانەوە بە شەهید بوونی سێ گەنجە فەلەستینییەکە لە کەرتی ڕۆژئاوا، حازم قاسم، وتەبێژی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی رایگەیاند؛
داگیرکەرانی زایۆنیستی دەیانەوێت بە کوشتن و تیرۆرکردن ڕێگری لە خەباتی ڕەوای میللەتی فەلەستین بۆ وەرگرتنەوەی خاک و بەدەستهێنانی ئازادی لەدەستچوویان بکەن، ئەمە لەکاتێکدایە ئەم خوێنانە شوڕشی میللەت و ئینتیفازەی ئەوانی لە جاران بەهێزتر دەکات.
هەروەها بەشێک لە ڕەوتە سیاسی و ئایینییەکان لە شارەکانی رامەڵڵا و ئەلبیرە مانگرتنی سەرتاسەری لەم دوو شارەی کەرتی ڕۆژئاوایان لەبەرامبەر ئەم تاوانەی رژێمی زایۆنیستی راگەیاند.
لێدوانەکان