پێشهاتەکانی یەمەن، ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ موسلح محەممەد حوسێن ئەلمەشات برای مەهدی ئەلمەشات سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن دوای برینداربوونی لە بەرەکانی شەڕ لە دژی هاوپەیمانی سعوودیە، گیانی لەدەست دا.
١- سەنعا:
لە ٢٥ی تشرینی دووەم، موسلح محەممەد ئەلمەشات، برا گەورەکەی مەهدی ئەلمەشات، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن شەهید بوو. موسلح تەمەنی ٤٣ ساڵ بووە و کوڕی دووەمی شەهیدی بنەماڵەی ئەلمەشات بوو. بەر لە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە یەمەن و لە ئەنجامی بۆردومانەکانی هاوپەیمانی سعودیەدا، لە یەکێک لە بەرەکانی شەڕدا بریندار بوو و لە چەند ڕۆژی ڕابردوو گیانی لەدەست دا. سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسی، ڕێبەری شۆڕشی یەمەن و بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا، بەرپرسانی دیکەی حکوومەتی یەمەن و باڵوێزخانەی ئێران لە سەنعا، سەرەخۆشی خۆیان بۆ گیان لەدەستدانی ناوبراو ڕاگەیاند.
٢- حەزەرمەوت:
– سعوودیە لیوای پێنجەمی هێزەکانی ژێر دەسەڵاتی لە پارێزگای حەزەرمەوت بە ناونیشانی “الدرع الوطن” (قەڵغانی نیشتمان) پێکدەهێنێت. ئەم لیوایە لە هۆزەکانی لایەنگری سعوودیە لە شاری سیئۆن و وادی حەزەرمەوت ئەرکی پاراستنی دامەزراوە نەوتییەکانی ئەو پاڕێزگایە دەبێت.
– لە ٢٢ی تشرینی دووەم، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەنساروڵڵا بە ئاسمانی شاری ئەلموکەڵای ناوەندی پارێزگای حەزەرمەوت و بەندەر ئەلشەحردا بینران.
– لە ٢٤ی تشرینی دووەم، لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژیی نەناسراو بۆ سەر بارەگای حزبی ئیسڵاح لە ناوچەی ئەلعەلام لە ئیدارەی ئەلعەبر، دوو کەس کوژران و سێ کەسی دیکەش برینداربوون. هەندێک لە سەرچاوە ناوخۆییەکان ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانەیان بە فڕۆکەی ئیماراتی ناوبردووە و هەندێکی تریش تەقینەوەکەیان لە ئەنجامی تاقیکردنەوەی سەرنەکەوتووی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی لە لایەن چەکدارانی حیزبی ئیسڵاح زانیوە.
– لە ٢٤ی تشرینی دووەم، دوای تەقینەوە لە بنکەی چەکدارانی حیزبی ئیسڵاح، کۆبوونەوەی فەرماندەی لیوا و فەوجەکانی ناوچەی ١ی سەربازی لە شاری سیئۆن بە هۆکاری ئەمنی هەڵوەشایەوە.
٣- شەبوە:
لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک لەسەر ڕێگای ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری هێزە چەکدارەکانی هێزەکانی پاراستنی شەبوە لە ناوچەی ئەلمەسینعە، سالم ئەلجەبوانی فەرماندەی فەوجی ٢ لە لیوای ١ی بەرگری شەبوە کوژرا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
٤- حودەیدە:
– لە ٢٠ی تشرینی دووەم، هێزەکانی ئەلعمالقە (سەر بە هاوپەیمانی سعودیە) رایگەیاند کە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەنساروڵڵایان لە ئاسمانی شارۆچکەی حیس و ئەلخۆخە لە باشووری پارێزگای حودەیدە خستووەتە خوارەوە.
– هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا لەم پارێزگایە ٥٤ جار ئاگربەستیان پێشێل کردووە.
لێدوانەکان