پێشهاتەکانی سووریا، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ یەکێک لە فەرماندەکانی مەیدانی گروپە چەکدارە خۆجێیەکان کە لە پێکدادانەکانی ئەم دواییە لەگەڵ گرووپی داعش لە گەڕەکی ئەلسەدی دەرعا بریندار بوو، بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا.
١- حەلەب:
– لە ٢٦ی تشرینی دووەم، پێگەکانی گرووپە کوردییەکان لە نزیک تەل رەفعەت بە هێرشی تۆپخانەیی هێزە چەکدارەکانی سەر بە تورکیاوە کرانە ئامانج.
– لە ٢٦ی تشرینی دووەم، چەکدارانی سەر بە تورکیا بە هێرشی تۆپخانەیی گوندی مەعەنازیان لە نزیک عەفرین کردە ئامانج.
– لە ٢٥ی تشرینی دووەم، سوپای تورکیا بە هێرشی تۆپخانەیی گوندی زۆرمەغار لە ڕۆژئاوای شاری کۆبانێ کردە ئامانج.
٢- ئیدلب:
لە ٢٣ی تشرینی دووەم، پێگەکانی چەکدارەکان لە ناوچەی “ئەدافس” کرانە ئامانجی هێرشەکانی تۆپخانەکانی سوپای سوریا.
٣- دەرعا:
لە ٢٦ی تشرینی دووەم، یەکێک لە فەرماندە مەیدانییەکانی گروپە چەکدارە خۆجێیەکان کە لە پێکدادانەکانی ئەم دواییە لەگەڵ گرووپی داعش لە گەڕەکی ئەلسەدی دەرعا بریندار بوو، بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا.
٤- دێرەزوور:
لە ٢٣ی تشرینی دووەم، جووتیارێکی سوری بەهۆی تەقینەوەی مین لە دەوروبەری شاری ئەلبوکەمال بە سەختی بریندار بوو.
٥- ڕەققە:
لە ٢٥ی تشرینی دووەم، چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بە هێرشی تۆپخانەیی ڕێگای خێرای ئێم 4 و دەوروبەری عەین عیسایان کردە ئامانج.
٦- حەسەکە:
– لە ٢٣ی تشرینی دووەم، لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بنکەی هاوبەشی سوپای ڕووسیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە تەل تەمر، یەکێک لە هێزەکانی سوریای دیموکرات کوژرا و دوو سەربازی دیکەش برینداربوون.
– لە ٢٣ی تشرینی دووەم، فڕۆکەکانی تورکیا دامەزراوە نەوتییەکانیان لە نزیک عود کردە ئامانج.
– لە ٢٣ی تشرینی دووەم، هێزەکانی سوپای تورکیا و هێزە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە، بە هێرشی تۆپخانەیی هەردوو گوندی ئوم ئەلخەیر و تەل تەویل ڕۆژئاوایان لە نزیک شاری تەل تەمر کردە ئامانج.
– لە ٢٣ی تشرینی دووەم، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای تورکیا خاڵی پشکنینی سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکراتیان لە نزیک گوندی هێمۆ لە ڕۆژئاوای شاری قامیشلۆ کردە ئامانج.
– لە ٢٣ی تشرینی دووەم، دوای هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە نزیک گۆڕەپانی قەرموتی لە ڕۆژئاوای شاری قامیشلۆی سەر بە پارێزگای حەسەکە، سێ ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لەنێویاندا ڕیزان گۆلو، بەرپرسی پێشووی ئەنجوومەنی بەرگری و ڕاوێژکارێکی باڵای مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی SDF کوژرا.
– لە ٢٥ی تشرینی دووەم، پێگەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی لە نزیک ئەلشەدادی لە پارێزگای حەسکەی سووریا، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کرانە ئامانجی هێرشی موشەکی.
٧ دیمەشق:
لە ٢٢ی تشرینی دووەم، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە نزیک دیمەشق، عەقید داود جەعفەری یەکێک لە ئەفسەرە باڵاکانی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی شەهید بوو. بە پێی ڕاگەیاندنی پێوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران، شەهید جەعفەری لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوە شەهید کراوە.
٨- لە ٢٤ی تشرینی دووەم، حکومەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی میوانداری کۆبوونەوەی کۆمەڵەی سەقامگیری بۆ پەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش کرد. کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی سوڵتان محەمەد ئەلشامسی جێگری وەزیری دەرەوەی ئیمارات بەڕێوەچوو و بەشداربووانی ئەم کۆبوونەوەیە باسیان لە پاڵپشتیکردنی سەقامگیری و دامەزراندنی ناوچە ئازادکراوەکان لە دەستی داعش لە سووریا و عێراق کردەوە و جەختیان لەسەر پاڵپشتیکردنی ئاوارەکانی کەمپی ئەلهۆڵ و ئامادەکردنی پەنابەرانی ئەلهۆڵ بۆ گەڕانەوە بۆ کۆمەڵگاکانیان کرد.
٩- لە ٢٣ی تشرینی دووەم، نوێنەرانی ڕووسیا، کۆماری ئیسلامی ئێران، سووریا و تورکیا، لە کۆتایی ١٩ەمین کۆبوونەوەی ئاستانە لە پایتەختی قەزاخستان، جەختیان لەسەر جێبەجێکردنی تەواوەتی ڕێککەوتنەکان لە باکووری سووریا و پشتیوانی لە سەروەری نیشتمانی و یەکپارچەیی خاکی ئەم وڵاتە کرد.
لێدوانەکان