پێشهاتەکانی فەلەستین، ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

یەکشەممە 27 تشرینی دووه‌م 2022 - 13:25
https://kurdish.iswnews.com/?p=19973

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەپێی یەکەمین ڕێککەوتنی هاوپەیمانی نێوان پارتی لیکود و پارتی گەورەیی یەهود، ئیتمار بن غفیر وەک وەزیری ئاسایشی ناوخۆ لە حکوومەتی نوێی ڕژێمی زایۆنیستی دەستنیشانکرا.

– کەناڵی ٧ی تەلەڤزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ئیدیعای کرد کە خەمڵاندنە ئەمنییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە گرووپێکی چالاک لە قودس کە لە لایەن ڕێبەرانی حەماس لە تورکیا پشتیوانی دەکرێت، بەرپرسن لە تەقینەوەکانی ئەم دواییەی قودسی داگیرکراو.
– لە ٢٣ی تشرینی دووەم لە کاتی هێرشی سەربازانی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ سەر شاری نابلوس، ئەحمەد ئەمجەد شێحادە، هەرزەکاری فەلەستینی تەمەن ١٦ ساڵ شەهید بوو.
– ڕۆژنامەی ئەلئەخباری لوبنان ئاشکرای کرد کە دوابەدوای زیادبوونی هەڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنی لەدژی غەززە لەدوای چڕبوونەوەی ئۆپراسیۆنەکانی خۆڕاگری لە کەرتی ڕۆژئاوا، حەماس لە ڕێگەی میسرەوە هۆشدارییەکی توندی بە ڕژێمی زایۆنیستی داوە.
– “عامی ئەیالۆن”، بەرپرسی پێشووی دەزگا ئەمنیەتییەکانی ناوخۆی ڕژێمی زایۆنیستی (شاباک)، پێشبینی کرد کە دۆخی ناوچە داگیرکراوەکانی ساڵی ١٩٤٨ و کەرتی ڕۆژئاوا و بە تایبەتی قودس لە دۆخی ئێستا خراپتر و بەرەو پەرەسەندنی گرژی و ململانێکان بڕوات.
– لە ٢٦ی تشرینی دووەم، لیوای بەلاتە کە یەکێکە لە گروپە خۆڕاگریەکانی فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوا، دوای هێرشی سەر کەمپی بەلەتا لە ڕۆژهەڵاتی نابلوس لەلایەن هێزەکانی رژێمی زایۆنیستیەوە، لە تەقەیەکی بەرفراوانی بۆ سەر ئەو هێزانە هەواڵی دایەوە.
– بەپێی یەکەمین ڕێککەوتنی هاوپەیمانی نێوان پارتی لیکود و پارتی گەورەیی یەهود، ئیتمار بن غەفیر وەک وەزیری ئاسایشی ناوخۆ لە حکوومەتی نوێی ڕژێمی زایۆنیستی دەستنیشان کرا.
– لە ٢٥ی تشرینی دووەم، سەرەڕای ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە شاری قودس، ٦٠ هەزار فەلەستینی لە نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئەقسا بەشداریان کرد.
– لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو فەلەستینی بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دژە ئیسرائیلی لە کەرتی ڕۆژئاوا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستیەوە دەستبەسەر کران.
– لە ٢٣ی تشرینی دووەم بە هۆی دوو تەقینەوە لە گەڕەکی ڕامۆت و وێستگەی پاسەکانی ناوەندی شاری قودسی داگیرکراو، زایۆنیستێک کوژرا و زیاتر لە ٢٢ کەسیش بریندار بوون.
– گروپی هاکەری گۆچانی موسا گرتەیەکی ڤیدیۆیی کامێرای سی سی تی ڤی لە ساتی تەقینەوەی قودسی داگیرکراوی بڵاوکردەوە. ئەم گروپە هاکەرە ئاماژە بە ئیسرائیلییەکان رایگەیاند: “ژیانێکی تاریک؛ دەگەیتە سزای ئەو خوێنەی ڕژاوتە. لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین ئارامی و ئاسوودەییتان نابێت؛ ئێمە کۆتاییتان دیاری دەکەین. جگە لەوەش هارد دیسکی کامێراکانمان بۆ ئێوە فۆرمات کردووە!”

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *