کوژرانی چوار سەربازی دیکەی تورکیا لە هەرێمی کوردستان
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی چوار سەربازی دیکەی ئەم وڵاتەی لە میانەی ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ” لە هەرێمی کوردستانی عێراق ڕاگەیاند.
ڕۆژی رابردوو ٢٦ی تشرینی دووەم، وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی چوار سەربازی دیکەی سوپای ئەم وڵاتەی لە ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ” لە ناوچەکانی هەرێمی كوردستانی عێراق ڕاگەیاند. بەپێی زانیاریەکان لە شەڕی نێوان سوپای تورکیا و چەکدارانی پەکەکەدا سێ سەربازی تورکیا کوژراون و دوو سەربازی دیکەش برینداربوون. هەروەها سەربازێکی دیکەش بەهۆی هەورەبروسکە کوژراوە.
بەم شێوەیە ژمارەی کوژراوانی سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ”ی ئەو هێزانە کە لە ١٨ی نیسانی ئەمساڵەوە بە فەرمانی خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە دژی چەکدارانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەستی پێکردووە، بۆ ٦٧ کەس بەرزبوویەوە.
شایانی باسە لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ئەمساڵیشدا، وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە سێ سەربازی تورکیا لە میانەی ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ” لە هەرێمی کوردستان کوژراون.
لێدوانەکان