هێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە پارێزگای حەسەکە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ پێگەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ئەلشەدادیی پارێزگای حەسەکەی سووریا، بە هێرشی موشەکی لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کرانە ئامانج.
شەوی رابردوو ٢٥ی تشرینی دووەم، پێگەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە بنکەی ئەلشەدادییە، کرایە ئامانجی هێرشێکی موشەکی. تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
هەر لەو پێوەندییەدا بارەگای تیرۆریستی سوپای ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند؛
“لە نزیکەی کاتژمێر ٢٢:٣١، دوو موشەک بەر بنکەی ئەلشەدادی کەوت. ئەم هێرشە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە. هێزەکانی سوریای دیموکرات دوای لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی تەقەی موشەکەکان، ژمارەیەک موشەکی دیکەیان دۆزیوەتەوە و هێزەکانی ئەمەریکاش بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکەن.”
شایانی باسە لە ١٧ی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا، بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە پارێزگای دێرەزووری سووریا، لەلایەن هێزەکانی خۆڕاگرییەوە بە ژمارەیەک مووشەک کرایە ئامانج.
لێدوانەکان