ووردەکاری ئۆپەراسیۆنی ئەنساروڵڵا لە میحوەری جیزان + ڤیدیۆ و وێنە – بەشی دووەم
لەم بەشەدا، ڤیدیۆ و وێنەی ئۆپەراسیۆنی ئەنساروڵڵا لە سێ میحوەری (الدود، الرمیح و حجفان) دەبینن، کە لە چەندین بەشی هێرشەکانی ئەنساروڵڵا و کوژراوان و دیل گرتنی هێزە سودانیەکانی ژێر فەرمانی هاوپەیمانی سعودیە، پێک دێت.

چیای ئەلعەمود دەکەوێتە نزیک شاری ئەلخوبە لە پارێزگای جیزانی سعودیە
بەشێکی لە قسەکانی سەربازی ئەنساروڵڵا لەگەڵ دیلە سودانییەکە:
ئەنساروڵڵا: خەڵکی کوێیت؟
دیلە سودانییەکە: خەڵکی سودانم.
ئەنساروڵڵا: لێرە (جیزان) چی دەکەیت؟
دیلە سودانییەکە: بۆ بەرگری کردن لە کەعبە هاتووم!
لەبەر بەردەوامی هێرشە ئاسمانییەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە و هەروەها تاکتیکە سەربازییەکانی ئەنساروڵڵا، بە گشتی گواستنەوە و بەکارهێنانی ئەم جۆرە زرێپۆشانە ئەنجام نادرێت.
لێدوانەکان