دوایین هەواڵەکان لە ململانێ سەربازییەکانی کەرتی ڕۆژئاوا، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

سێشەممە 22 تشرینی دووه‌م 2022 - 22:02
https://kurdish.iswnews.com/?p=19783

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هاوکات لەگەڵ ئۆپەراسیۆنە ئەمینییەکانی هێزە چەکدارەکانی ئیسرائیلی، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لانیکەم ٢٨ ئۆپەراسیۆنی دژە ئیسرائیلی لە کەرتی ڕۆژئاوا و قودسی داگیرکراو ئەنجام دراوە.

لە ١٩ی ئەم مانگە دوابەدوای هێرشی سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر بەشی کۆنی شاری نابلوس، شەڕێکی چەکداری توند لە نێوان هێزەکانی خۆڕاگری و چەکدارانی ئیسرائیلی دەستیپێکرد و لە ئەنجامدا گەنجێکی فەلەستینی بریندار بوو.

ڕۆژێک دوای تێکهەڵچوونەکانی نابلوس، هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی هێرشیان کردە سەر گەڕەکی ئەلهەدەف لە جنین و بە گوللە و گازی فرمێسکڕێژ فەلەستینییەکانیان سەرکوت کرد و بەهۆیەوە هەرزەکارێکی فەلەستینی بە ناوی “مەحمود ئەلسەعدی” شەهید بوو و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.

فەلەستینییەکان لە بەرامبەر ئەم کردەوەی زایۆنیستەکاندا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٨ ئۆپەراسیۆنی دژە ئیسرائیلیان لە کەرتی ڕۆژئاوا و قودسی داگیرکراو ئەنجامداوە. ئەم ئۆپەراسیۆنانە لە کاتێکدا ئەنجام دراون کە هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیلی لانیکەم ٢٠ فەلەستینییان لە نێویاندا شەهریار ئەلبەلعاوی ئەندامی بزووتنەوەی فەتح لە کەرتی ڕۆژئاوا دەستبەسەر کردووە.

ململانێکانی ئێستای کەرتی ڕۆژئاوا ئاماژە بەوە دەکات کە کەرەستە سەربازی-ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی تا ئێستا لە کۆنتڕۆڵکردن و ڕووبەڕووبوونەوەی گرووپە فەلەستینییەکان سەرکەوتوو نەبووە. بە وتەی یۆسی یەهۆشوا، پەیامنێری سەربازیی ڕۆژنامەی عیبری یەدیعوت ئەحرۆنۆت، حکومەتی نوێی ڕژێمی زایۆنی ناتوانێت ئۆپەراسیۆنەکانی خۆڕاگری فەلەستینیەکان لەدژی سەربازان و دانیشتوانی ئیسرائیلی لە کەرتی ڕۆژئاوا ڕابگرێت، چونکە دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل هیچ ئامرازێکیان نییە بۆ ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنە تاکەکەسییەکانی فەلەستینییەکان.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *